-
ڕاوێژی تەلەفۆنیی «ئەمیر عەبدوڵڵاهیان» و «چاوشئۆغڵو» سەبارەت بە پەرەسەندنی بارگرژی لە سنوورەکانی تورکیا و سوریا
تشرینی دووهم 30, 2022 08:16شەوی چوارشەممە،«حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان»وەزیری دەرەوەی ئێران و «مەولود چاوشئۆغڵو»، وەزیری دەرەوەی تورکیا، دوایین دۆخی پێشهاتە سنوورییەکان و ململانێ سەربازییەکانی نێوان تورکیا و سووریایان لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە تاوتوێ کرد.
-
ئازادکرانی هەزار و ١٥٦ زیندانی بە پێی فەرمانی سەرۆکی دەزگای دادی ئێران
تشرینی دووهم 30, 2022 09:21بە پێی فەرمانی تایبەتی سەرۆکی دەزگای دادی ئێران بۆ هاوکاریکردنی ئەو زیندانیانەی کە مەرجی سودمەندبوون لە سەرەتیی یاسایییان هەیە، هەزار و ١٥٦ زیندانی لە بەندیخانە جۆراوجۆرەکانی ئەو وڵاتە ئازاد کران.
-
قاڵیباف: هاوکاریی ئێران و عێراق جگە لە خۆشگوزەرانیی ئابووری، ئاسایشی ناوچەکەش دابین دەکات
تشرینی دووهم 30, 2022 08:27«محەممەد باقر قاڵیباف» سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران، ڕۆژی سێشەممە لە دیدارێکدا لەگەڵ «محەممەد شیاع سودانی»، سەرۆک وەزیرانی عێراق و شاندی یاوەری لە تاران، ئێران و عێراقی بە دوو وڵاتی زۆر دیار و ناوازەی ناوچەکە زانی و وتی؛ هاوکاریی ئێران و عێراق جگە لە برەوی ئابووری، ئاسایشی ناوچەکەش دابین دەکات.
-
ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە دیدار لەگەڵ سودانی: بەرنگاری دوژمنانی پێشکەوتنی عێراق ببنەوە
تشرینی دووهم 30, 2022 03:40ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە دیداری سەرۆک وەزیرانی عێراق بە دەربڕینی ئەمەی کە پێشکەوتنی ئەم وڵاتە کۆمەڵێک دوژمنیشی ھەیە، وتی: دەبێ بە پشتبەستن بە خەڵک و ھێزی ئامانجداروگەنج کە لە بەرنگاربوونەوەی مەترسیی گەورەو کوشندەی داعش تاقی کراونەتەوە، لە بەرامبەر خواستی دوژمن خۆڕاگرانە بوەستن.
-
دیداری سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی
تشرینی دووهم 29, 2022 14:10«محەممەد شیاع سودانی» سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە، چاوی بە حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامنەیی، ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی کەوت.
-
جەختکردنەوەی ڕەئیسی لەسەر پەرەپێدانی هاوکاری لەگەڵ عێراق لە حکومەتی نوێی ئەم وڵاتە
تشرینی دووهم 29, 2022 14:00لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق، سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی هیواداریی دەربڕی کە هاوکارییەکانی نێوان دوو وڵات لە حکومەتی نوێی عێراقدا پەرەی پێ بدرێت.
-
ڕەئیسی: ئێران بەردەوام پشتیوانی لە نەتەوەی یەکگرتوو و حکومەتی بەهێزی عێراق دەکات
تشرینی دووهم 29, 2022 12:49سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لە دیدار لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران بەردەوام پێشوازی و پشتیوانی لە نەتەوەی یەکگرتوو و حکومەتێکی بەهێز لە عێراق دا دەکات.
-
سەرۆک وەزیرانی عێراق گەییشتە تاران
تشرینی دووهم 29, 2022 10:17سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لە کۆمەڵەی فەرھەنگی و مێژوویی «سەعدئاباد» بە شێوەی فەرمی پێشوازیی لە سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد.
-
جەختی «ڕەییسی» لەسەر پەرەپێدانی هەمەلایەنەی پەیوەندییەکان لەگەڵ قەتەر
تشرینی دووهم 29, 2022 07:47سەرۆک کۆماری ئێران وێڕای پیرۆزبایی لە حکومەتی قەتەر بۆ بەڕێوەبردنی سەرکەوتووانەی مۆندیال و جەخت کردن لەسەر پەرەپێدانی هەمەلایەنەی پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵات، خوازیاری بەدواداچوون بۆ ڕێککەوتنەکان بوو ھەتا گەییشتن بە دەرەنجامی خوازراو.
-
ئامادەیی ڕاگەیاندنی ئێران بۆ بەشداریکردن لە پڕۆژەکانی نەوت و غازی عێراق
تشرینی دووهم 29, 2022 03:37بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ئەندازیاری و گەشەپێدانی غازی ئێران ئامادەیی ئێرانی بۆ بەشداریکردن لە پڕۆژەکانی نەوت و غازی عێراق ڕاگەیاند.