-
هۆشداری دانی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی: دانیشتوانی باکووری عێراق لە مۆڵگەکانی تیرۆریستان دوور کەونەوە
تشرینی دووهم 23, 2022 04:40فەرماندەی هێزی وشکانیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بە جەختکردنەوە لەسەر بەردەوامیی ئۆپراسیۆنەکانی هێزی وشکانیی دژ بە گرووپە تیرۆریستییە جوداخوازەکانی نەیاری ئێران لە ھەرێمی کوردستانی عێراق هەتا نەھێشتنی هەڕەشە و چەکداماڵینی تیرۆریستان، داوای لە جەماوەری ھەرێم کرد گردوپەڕی مۆڵگەو ناوەندەکانی جێگیربوونی تیرۆریستان چۆڵ کەن.
-
ئەلمەیادین: زۆربەی چەک و چۆڵی ئاژاوەچییان لە ئێران دا لە سنووری ھەرێمی کوردستانەوە قاچاخ کراوە
تشرینی دووهم 22, 2022 11:47کەناڵی هەواڵدەریی ئەلمەیادین لە راپۆرتێکدا رایگەیاندووە، زۆربەی ئەو چەکانەی کە بە قاچاخ براونەتە نێو ئێرانەوە بۆ کردەوەی تیرۆریستی و ئاژاوە لە سنووری کوردستانی عێراقەوە هاوردە کراون.
-
سەرۆک وەزیرانی بیلاڕووس گەییشتە تاران
تشرینی دووهم 22, 2022 10:05«ڕۆمان گلاڤچێنکۆ» سەرۆک وەزیرانی بیلاڕوس گەییشتە تاران و لە لایەن وەزیری پیشەسازی، کانگا و بازرگانیی ئێرانەوە پێشوازیی لێکرا.
-
سەرۆک وەزیرانی بیلاڕووس ئەمڕۆ سەردانی ئێران دەکات
تشرینی دووهم 22, 2022 01:50جێگری سیاسی نووسینگەی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی باسی سەردانی سەرۆک وەزیرانی بیلاڕوس بۆ تارانی کردووە.
-
هێزەکانی بنکەی حەمزەی سپای پاسداران بۆ بەرنگاربوونەوەی لەگەڵ جم و جوڵە تیرۆریستییەکان و پاراستنی ئاسایشی خەڵک بەهێزتر کران
تشرینی دووهم 21, 2022 04:54پێوەندییە گشتییەکانی هێزی وشکانیی حەزرەتی حەمزە سەییدوشوهەدا(ع)ی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی باسی هێزمەندکرانی هێزەکانی ئەم بنکەیەی کردووە بۆ بەرپەرچ دانەوەی جم و جۆڵی کەسانی سەرەڕۆو تاقمە تیرۆریستییەکان و پاراستنی ئاسایشی خەڵک لە ناوچەی ئەرک بەجێھێنانی بنکەکە لە باکووری ڕۆژئاوای ئێران.
-
ڕەئیسی: ھەڵس و کەوتی دووفاقانە لە پەیوەندی لەگەڵ ئێران، مەرایی کاران پەشیمان دەکاتەوە
تشرینی دووهم 19, 2022 15:00سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وێڕای پێداگرتن لە سەر هەڵوێستی تاران له مەڕ خۆسازدان بۆ گەییشتن به ڕێککەوتنێکی دادپەروەر جەختی لەوە کردەوه کە: و وتی:ھەڵس و کەوتی دووفاقانە لە پەیوەندی لەگەڵ ئێران، مەرایی کاران پەشیمان دەکاتەوە.
-
ڕابەری مەزنی شۆڕش: بێ گومان باروبنەی ملھوڕایەتی سەرەنجام ھەر دەپێچرێتەوە
تشرینی دووهم 19, 2022 14:10ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی، ئامانجی سەرەکیی ڕێکخەرانی ئاژاوەگێڕییەکانی ئەم دواییەی بۆ ڕاکێشانی خەڵک بەرەو گۆڕەپان گەڕاندەوەو وتی: بێ گومان باروبنەی ملھوڕایەتی سەرەنجام ھەر دەپێچرێتەوەو نەتەوەی ئێرانیش بە ھێزێکی زیاترو ورەیەکی باڵاترەوە جوڵان بە ئاراستەی پێشکەوتنی وڵات بەردەوام دەکات.
-
پەیامی سەرەخۆشیی ئێران بۆ حکومەت و گەلی عێراق دوای کوژران و برینداربوونی چەند کەسێک لە ڕووداوی تەقینەوەی گاز لە سلێمانی
تشرینی دووهم 19, 2022 11:42وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، کوژران و بریندار بوونی دەیان کەسی لە ڕووداوی تەقینەوەی گاز لە شاری سلێمانیی ھەرێمی کوردستانی عێراق کرد لە دەوڵەت و گەلی ئەم وڵاتە سەرەخۆشیی کرد.
-
پێشوازیی ئەمیر عەبدوڵڵاھییان لە وەزیری دەرەوەی عوممان
تشرینی دووهم 19, 2022 09:49وەزیری دەرەوەی ئێران لە تاران پێشوازیی کرد لە وەزیری دەرەوەی عوممان.
-
بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوە: بێدەنگی لە بەرامبەر هێرشە تیرۆریستییەکان لە ئێران جگە لە بەهێزکردنی تیرۆر هیچ دەرەنجامێکی دیکەی نییە
تشرینی دووهم 19, 2022 07:40وەزارەتی دەرەوه له بەیاننامەیەکدا وێڕای ئیدانه کردنی کردەوه تێرۆریستییەکانی شارەکانی ئیزه ، ئەسفەهان و مەشهەد ، جەختی لەوە کردەوه کە : بێ گومان بێدەنگییە به ئەنقەستەکەی برەوپێدەرانی بیانیی ئاژاوەو توندوتیژی له ئێران له بەرامبەر ئاشکراترین ھەنگاوی تیرۆریستی لە چەند شارێکی ئێراندا ھیچ دەرەنجامێکی بێجگە لە هاندانی تیرۆریستان و بەهێزکردنی تیرۆر لە ئاستی جیھاندا لێ ناکەوێتەوە.