-
سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران: قەبوڵ کردنی سەفەری «گەروسی» بۆ ئێران ھی کاتێک بوو کە سیاسەتی گوشار بەکار نەهێندرێت
تشرینی دووهم 19, 2022 02:04سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران وتی: سەردانەکەی بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی بۆ ئێران بە مەبەستی ڕێگریکردن لە بەکارھێنرانی سیاسەتی گوشار لەلایەن ئاژانسەوە دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران بوو.
-
بارستایی ١٥ ملیار دۆلاریی هەناردەی ئێران بۆ تورکیا
تشرینی دووهم 18, 2022 23:48سەرۆکی ژووری هاوبەشی ئێران و تورکیا باسی بارستایی ١٥ ملیار دۆلاریی هەناردەی ئێران بۆ تورکیای کرد.
-
سەردانی وەزیری دەرەوەی عوممان بۆ تاران دەکات
تشرینی دووهم 18, 2022 23:05وەزیری کاروباری دەرەوەی وڵاتی عوممان ئەمڕۆ شەممە ٢٨ی خەزەڵوەر دەگاتە تارانی پێتەختی کۆماری ئیسلامیی ئێران.
-
ڕێپێوانی بەربڵاوی خەڵک دژی ئاژاوەگێڕان لە مەشهەدی پیرۆز
تشرینی دووهم 18, 2022 18:20کۆمەڵێک لە نوێژخوێنان و ئەندامانی سەندیکاو کاسبکارانی بازاڕ بۆ ڕێزنان لە خوێنی شەھیدانی ئاسایشت، دوای بەرپاکرانی نوێژی ھەینی لە مەشهەدی (باکوری ڕۆژھەڵاتی ئێران) بە شێوەیەکی خۆڕسک دەستیان دایە خۆپیشاندان.
-
لەنێوبرانی تیمێکی تیرۆریستی لە باکووری ڕۆژئاوای ئێران
تشرینی دووهم 18, 2022 17:58تیمێکی تیرۆریستی لە ئازەربایجانی ڕۆژئاوا لە باکووری ڕۆژئاوای ئێران لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە تێکشکێندرا.
-
دەستگیرکرانی ژمارەیەک لە ھۆکارانی کردەوە تیرۆریستییەکەی «ئیزە»
تشرینی دووهم 18, 2022 12:41پارێزگاری خوزستانی باشووری ئێران باسی دەستگیرکرانی ژمارەیەک ھۆکارو ئەنجامدەرانی ڕووداوە تیرۆریستییەکەی «ئیزە»ی کرد لە کاتی هەڵاتن لە شوێنی ڕووداوەکە.
-
نەزیری ئەسڵ: ئامانجە سیاسییەکانی بڕیارنامەی دژە ئێرانیی ئەنجومەنی بڕیاردەران بەدی نایەت
تشرینی دووهم 18, 2022 11:23«موحسین نەزیری ئەسڵ» باڵوێزو نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لە ڤیەننا، بڕیارنامەی دژە ئێرانیی ئەنجومەنی بڕیاردەرانی ڕەتکردەوە و وتی: ئامانجە سیاسییەکانی دامەزرێنەرانی ئەم بڕیارنامە دژە ئێرانیە بەدی نایەت.
-
کردەوەی تێکدەرانەی ئاژاوەگێڕان لە شاری سنە
تشرینی دووهم 17, 2022 20:45کۆمەڵێک ئاژاوەگێڕ لە شاری سنەی ناوەندی پارێزگای کوردستانی ڕۆژئاوای ئێران، موڵک و ماڵی گشتییان تێک و پێک دا.
-
هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر بەرگریکارانی ئاسایشت لە ئەسفەهان؛ دوو شەهیدو ھەشت برینداری لێ کەوتەوە
تشرینی دووهم 17, 2022 11:00هێرشێکی تیرۆریستی بۆ سەر بەرگریکارانی ئاسایشت لە پارێزگای ئەسفەهانی ناوەڕاستی ئێران بووە هۆی شەهیدبوونی دوو ئەندامی ھێزەکانی ئاسایشت و برینداربوونی ھەشت کەسی دیکە.
-
ئەمریکا شەش کەسایەتیی ڕاستەکیی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی بایکۆت کرد
تشرینی دووهم 16, 2022 23:20وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا شەش کەسایەتی ڕاستەکیی ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە نێویاندا بەرپرسی ئەم میدیایەی خستە لیستی بایکۆتەکانیەوە.