-
وەزیری نێوخۆی کۆماری ئیسلامیی ئێران گەییشتە بەغدا
ئهیلوول 08, 2022 05:55وەزیری نێوخۆی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ تاوتوێ کردنی ڕەوشتی زیارەتکارانی ئەربەعین و ڕاوێژ لەگەڵ کاربەدەستانی عێراقی گەییشتە بەغدا.
-
وهزارهتی دهرهوهی ئێران کردهوهی دژه ئێرانیی حکومهتی ئهلبانیی به توندی ئیدانه کرد
ئهیلوول 08, 2022 08:12وەزارەتی دەرەوەی ئێران وێڕای ڕەتکردنەوەی بانگەشە بێ بنەماکانی حکومەتی ئالبانیا له دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران،بڕیاری ئەو وڵاته بۆ پچڕاندنی پەیوەندییه سیاسییەکانی له گەڵ تاراندا له سەر ئەو جۆره بانگەشه بێ بنەمایانە به کردەوەیەکی بێ تەگبیرانەو بە دوور لە تێبینیی لە ڕووی پەیوەندییە نێونەتەوەییەکانەوە زانی.
-
ئەمیر عەبدوڵڵاهییان: لە پرسی ناڤۆکی دا تۆسقاڵێکیش هێڵە سوورەکانی حکومەت نابەزێنین
ئهیلوول 08, 2022 04:33وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران بە ڕایگەیاندنی ئەمەی کە ئێمه هیچکام لە هێڵه سوورەکانی حکومەت له مەڕ پرسی ناڤۆکی نابەزێنین، وتیشی: ئەو هێڵانەی که ڕابەری مەزنی شۆڕش لەمەڕ ناکاراکردنی بایکۆتەکان هاوتەریب له گەڵ بەردەوام کردنی پڕۆسه ی دانوستانەکاندا دیاریی کردووە، لەلایەن سەرۆک کۆماریشەوە جەختی لە سەر کراوەتەوەو وەزارەتی دەرەوەش بە بڕشتانەو بەوپەڕی دەستەڵاتەوە لەم ئاراستەیەدا دەجووڵێتەوە.
-
قایم قامی مەھاباد: گواستنەوەی کلتوورو بەھاکانی بەرەڤانیی پیرۆز بۆ بەرەی لاو دەبێ بەردەوام بێت
ئهیلوول 07, 2022 08:47قایم قامی تایبەتیی مەھاباد بە دەربڕینی ئەمەی کە گرینگترین ئەرک و ڕیسالەتی ئێمە گواستنەوەی کلتووری لەخۆبردووییو شەھادەت و بەھاکانی سەردەمی بەرەڤانیی پیرۆزە بۆ بەرەکانی دواتر، وتیشی : گواستنەوەی ئەم کلتوورە بۆ بەرەی لاو دەبێ بەردەوام بێت.
-
نەخۆشخانەیەکی سارایی ٥٠ قەرەوێڵە لە سنووری باشماخی مەریوان دامەزرا
ئهیلوول 07, 2022 08:16بەڕێوەبەری پەیوەندییە گشتییەکانی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی پارێزگای کوردستان وتی: لە ئاراستەی خزمەتگوزاریی تەندروستی و فریاگوزاری بۆ زیارەتکارانی ئەربەعینی حسەینی، نەخۆشخانەی سارایی «شەهید مامۆستا محەمەد شێخولئیسلام» لە سنووری نێودەوڵەتیی باشماخ کرایەوە.
-
سەرۆکی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی پارێزگای سنە: تێپەڕینی زیارەتکارانی ئەربەعین بە پارێزگای کوردستاندا پیت و بەرەکەتێکی زۆری بۆ ئەم پارێزگایە ھەیە
ئهیلوول 07, 2022 07:56سەرۆکی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی پارێزگای سنە وێڕای ئاماژە کردن بە دەست پێ بوونی وەڕێکەوتنی زیارەتکارانی ئەربەعینی حسەینی و پەڕینەوەیان لە سنووری باشماخی مەریوان بەرەو کەربەلا، وتی: تێپەڕینی زیارەتکارانی ئەربەعین بە پارێزگای کوردستاندا لە ڕووی ئابووری، ژێرخانی و مەعنەوییەوە پیت و بەرەکەتێکی زۆری بۆ خەڵکی ئەم پارێزگایە ھەیە.
-
پەیمان نوێکردنەوەی ئەندامانی ئەنجومەنی خبرەکانی ڕابەری لەگەڵ ئارمانجەکانی حەزرەتی ئیمام خومەینی(رە)
ئهیلوول 07, 2022 06:15ئەندامانی ئەنجومەنی خبرەکانی ڕابەری بە ئامادە بوون لە تەنیشتی گڵکۆی پاکی دامەزرێنەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لەگەڵ ئارمانجەکانی حەزرەتی ئیمام خومەینی(رە) پەیمانیان نوێ کردەوە.
-
دەست پێ بوونی مەشقی دەستەڵاتی ١٤٠١ی ھێزی زەوینیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران
ئهیلوول 07, 2022 04:30مەشقی دەسەڵاتی ١٤٠١ی ھێزی زەوینیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ چوارشەممە لە ناوچەی گشتیی «نەسرئاباد»ی ئەسفەهانی ناوەندی ئێران دەست پێ دەکات.
-
سەردار سەلامی: بڕیارەکانی ئێران کاریگەری لەسەر هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا دەبێت
ئهیلوول 06, 2022 13:09فەرماندەی گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی جەختی کردەوە: ئەمڕۆ بڕیارە سیاسییەکان لە ئێرانی ئیسلامیدا ڕۆڵێکی چارەنووسسازیان هەیە لە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکادا.
-
چاوپێکەوتنی پارێزگارانی کرماشان و دیالەی عێراق بۆ خۆش کردنی بەستێنی ھاتوچۆی زیارەتکارانی ئەربەعین
ئهیلوول 05, 2022 21:55پارێزگاری کرماشان لە ڕۆژئاوای ئێران وتی: بەستێنی ھەرە باش لە سنووری خوسرەوی دا بۆ خزمەتکردنی زیارەتکارانی ئەربەعینی حسەینی پێکھاتووە.