پەیوەندیی نێوان پارتی دیموکرات و یەکێتی نیشتمانیی کوردستانی ڕوو لەباشبوونە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i447220-پەیوەندیی_نێوان_پارتی_دیموکرات_و_یەکێتی_نیشتمانیی_کوردستانی_ڕوو_لەباشبوونە
ئەندامی مەکتەب سیاسیی یەکێتی نیشتمانیی کوردستانی عێراق هەواڵی باشتربوونی پەیوەندیی نێوان دوو پارتی سەرەکیی دەسەڵاتدار لە هەرێمی کوردستانی ڕاگەیاند.
(last modified 2026-10-05T15:54:23+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 05, 2026 18:23 Asia/Tehran
  • پەیوەندیی نێوان پارتی دیموکرات و یەکێتی نیشتمانیی کوردستانی ڕوو لەباشبوونە

ئەندامی مەکتەب سیاسیی یەکێتی نیشتمانیی کوردستانی عێراق هەواڵی باشتربوونی پەیوەندیی نێوان دوو پارتی سەرەکیی دەسەڵاتدار لە هەرێمی کوردستانی ڕاگەیاند.

سەعدی ئەحمەد پیرە وتی: گفتوگۆکان و لێک گەیشتنەکانی ئەم دواییەی نێوان مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێم و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران، پەیوەندییەکانی نێوان پارتی و یەکێتیی ئاسایی کردۆتەوە. ئەحمەد پیرە هیوای خواست، بەزوویی کۆبوونەوەیەکی فەرمیی لەنێوان پارتی و یەکێتیدا بەمەبەستی چارەسەریی پرسە هەڵپەسێردراوەکان و بەهێزکرانی پرۆسەی حوکمڕانی بەڕێوەبچێ.