مێشک و بارستایی وەرگرتنی دۆست و ھاوڕێ
وریا بن، وەرگرتنی زیاتر لە ١٥٠ دۆست و برادەر قەدەغەیە، ئەگینا مێشک بۆخۆی بە شێوەیەکی خۆبژێر دەیانقرتێنێ.
دەرەنجامی لێکۆڵینەوەی کۆمەڵێک لەپسپۆڕانی بریتانی وادەردەخات که هەرله چاخی بەرله مێژووەوه ھەتاکوو ئێستا ، مێشکی مرۆڤ تەنیا توانیویەتی١٥٠ کەس وەک دۆست و هاوڕێ قەبووڵ کات. ئەم پسپۆڕانه بەم ئەنجامه گەییشتوون که بارستایی "نێئۆکۆتێکس"ی مێشک بۆ دۆزینەوەی دۆست و هاوڕێ و یان دامەزراندنی پەیوەندیی دۆستانه بەرتەسکەو١٥٠ کەس زیاتری وەک دۆست و هاوڕێ پێ قەبووڵ ناکرێت.
«نێئۆکۆرتێکس» ئەرکی له مێشکدا لێکدانەوەی بیری وریاو زەرەرو زیانەکانەو هەربۆیه پسپۆڕان لەو باوەڕەدان که به سەرنجدانی بەرتەسک بوونی بارستایی مێشک له بارەی وەرگرتنی دۆست و برادەرەوە وا باشتره لەم مۆڵەته بچوکه له باتی ئەوەی که بۆکەسانێکی نەناسراو کەڵک وەربگرین بۆ کەسانێک بەکاری بهێنین که خۆشمان دەوێن و به ڕادەی پێویست دەیانناسین.
بە قسەی ئەم پسپۆڕانه هەر کام له ئێمه تەنیا ٥ کەسی زۆرنزیکمان لەژیانماندا هەیەو دوای ئەم ٥ کەسه دۆستان و ناسیاوەکانی دیکەمان به پێی ڕادەی نزیکایەتی له مێشکماندا ڕیزبەندی دەکرێن و لەم بوارەدا تەنیا ١٥٠ کەس وەک دۆست و برادەر دەتوانن له مێشکی ئێمەدا جێگای خۆیان بکەنەوه .