ئایا ڤیتامین سی چارەسەریی هەڵامەتە؟
شوبات 24, 2026 10:49 Asia/Tehran
بەپێچەوانەی قسەی خەڵکی ، توێژینەوە زانستییەکان دەری دەخەن ، ڤیتامین سێ، بۆ هەڵامەت، نە ڕێگرە نە چارەسەر .
ڤیتامین سی بۆ تەندروستی گرینگە و وەک ئانتی ئۆکسیدانێکی بەهێز خانەکان دەپارێزێ و لە بەرهەمهێنان کڵاژێن و وەخۆگرتنی ئاسن کاریگەرە ، ئەو قسەیەی لاینس پاولینگی کیمیازانی براوەی دوو خەڵاتی نۆبێلیش ، کە پەنجاساڵ لەمەوبەر گوتبووی بۆ چارەسەرکردنی هەڵامەت باشە ، زێدەڕۆیی بوو.
لێکۆڵینەوەکان پێمان دەڵێن ئەوەی سەرمای دەبێ ، ڤیتامین سی بخوا و نەخوا ، فەرقی پێناکا و ئەوپەڕی کارتێکەرییەکەی، سەتی هەشتە ، بەڵام توێژەران دەڵێن ڤیتامین دی ، بەکاربێنن چاکە و سیستەمی خۆپارێزی جەستەمان بەهێزتر دەکا.