مێروولەی بیاوان و شێوازی دۆزینەوەی خۆراک
توێژینەوەی زانستوەران دەربڕی ئەوەن کە ئەو مێروولانەی وا لە نێو بیاوان دا دەژین کاتێکی ئەوتۆ بۆ دۆزینەوەی خۆراک بە فێڕۆ نادەن و زۆرجار بە شێوەیەکی ڕاکێشانە بەرەو ئەو شوێنە دەگەڕێنەوە کە جاران خۆراکی زیاتریان تیادا بەدی کردووەو لەم پەیوەندییەدا ھەستوەرەکانیان ڕێشاندەریان دەبێت لە دۆزینەوەی ڕێگا کێنەکان و بەم پێیە قەت ڕێگایان لێ ون نابێت.
زانایانی ئاڵمانی باوەڕیان وایە کە مێروولەی بیابان توانای ناسینەوەی ئەو شوێنانەی هەیە کە خۆراکی باشیان تێدایە.بەپێی ئەوەی زانایانی زانکۆی «ئۆلم»ی ئاڵمانیا، دهڵێن: مێروولە توانای ئەوەی هەیە کاتێکی زۆر لە گەڕان بە شوێن خۆراکدا بە فیڕۆ نەدات و بۆ دەستخستنی خۆراکی باشترماوەی گەڕانەکەی کورتتر دەکاتەوە.
بەقسەی توێژەران مێروولە لە دەرەوەی شوێنی خۆی، هەست بەبوونی دوژمنەکانی و گەرمای زۆری بیابان دەکات و ئەوەش وادەکات کە ئەو هەموو هەوڵ و وزیرەکیەی خۆی بۆ دۆزینەوەی خۆراک لە رێگەی گەڕان خەرج نەکات و بۆ ئەوەش دەچێتەوە سەر وەختی ئەو شوێنانەی پێشتر خۆراکی چاکی تێدا بەدەست هێناون.
شیاوی باسە کە زاناکان بۆ تاقیکردنەوەی مێروولەی بیابان چەند شوێنێکیان تاقی کردووەتەوە کە هەندێک جار خۆراکی باش و هەندێکجار خراپ و هەندێکجار هیچیان تێدا دانەنا.ئینجا لەئەنجام دا زاناکان، بۆیان دەرکەوتووە ھەتا ڕادەی ئەو بڕە خۆراکەی مێروولە شوێنێکدا دەیدۆزێتەوە زیاتر بێت، لە گەڕانی دووەمدا چاویشی زیاتر بۆ ئەو شوێنە دەگەڕێتەوە و بەوەش بۆ گەڕان بە دوای خۆراکدا، کەمترین ماوەی پێویستە.