یه‌که‌مین وێنه‌ی تێلسکۆپی «جێمس وێب» بڵاو کرایەوە
به‌رپرسانی ئاژانسی (ناسا) یه‌که‌مین وێنه‌ی تێلسکۆپی «جێمس وێب»یان بڵاوکرده‌وه کە بۆ 13 ملیار ساڵ به‌ر له ئێستا دەگەڕێتەوە.
بە پێی ڕاپۆرتێکی تۆڕی هه‌واڵدەریی «بی بی سی»، به‌رپرسانی ئاژانسی (ناسا) یه‌که‌مین وێنه‌ی تێلسکۆپی «جێمس وێب»یان بڵاوکرده‌وه که یه‌کەم وێنه‌ی گه‌ردونه و گەلەستێرەیەکی بە ناوی (SMACS 0723) پیشان دەدات کە بۆ پێش 13 ملیار ساڵ به‌ر له ئێستا دەگەڕێتەوە.
ھەر لەم پەیوەندییەدا، «بێڵ نێڵسن» به‌رپرسی یه‌که‌می ده‌زگای «ناسا» جەختی لەوە کردووەتەوە کە، به‌بڵاوکردنه‌وه‌ی یه‌کێک له وێنه سه‌رنجڕاکێشه‌کانی «جێیمس وێب» لەئێستادا خەریکین له یه‌که‌مین ده‌رکه‌وتنی گه‌ردون و دروستبونی ده‌ڕوانین که وێنه‌که 13 ملیار ساڵ به‌ر له ئێستای گه‌ردونمان نیشان ده‌دات بەتایبەتیش گەلەستێرەی (SMACS 0723).
وتیشی: ئه‌وه‌ی ئێمه له ئێستادا لێی ده‌ڕوانین، بریتییه له وێنه‌ی گه‌ردون به‌ر له 13 ملیار و 500 ساڵ پێش ئێستا، ئێمه ئێستا له چرکه‌ساته‌کانی سه‌رەتای دروستبونی گه‌ردونه‌وه نزیکین.
جێگای ئاماژەیە، ، ئه‌رکی «جێیمس وێب» بریتییه له دیاریکردنی ئه‌و هه‌ساره دوور مه‌ودایانه‌ی که له کۆمه‌ڵه‌ی کاکێشانه‌وه دوورن و ئه‌رکی دووھه‌میشی بریتییه له پیشاندانی یه‌که‌مین ده‌رکه‌وتنی گه‌ردون.
تێلسکۆپی «جێمس وێب»به پڕۆسه‌یه‌کی زۆر زانستیانه وه‌ڵامی چۆنیه‌تیی ئه‌م کاره دەداتەوە، بۆ وێنە نزیکه‌ی 8 خوله‌ک ده‌خایه‌نێت بۆ ئه‌وه‌ی روناکیی خۆر بگات به ئێمه و دەرک به بوونی خۆر بکه‌ین، که‌واته ئه‌گه‌ر بێت‌و خۆر له‌به‌ر چاوانمان ون ببێت ئه‌وه ماوه‌ی 8 خوله‌کی پێ ده‌چێت تا دەرک به نەمانی بکه‌ین، بۆیه کاتێک له ئاسمانه‌وه تەماشای یه‌کێک له روناکییهکانی نزیکترین ئه‌ستێره ده‌که‌ین و له ئاسمان ده‌یبینن، ئه‌وا نزیکه‌ی 4 ساڵ به‌ر له ئێستا ئه‌و روناکییه‌ی ده‌رکردووه و ئێستا ئێمه له شه‌واندا ده‌یبینین، ئه‌رکی «جێیمس وێب»یش بریتییه له ئاسایی کردنه‌وه‌ی ئه‌و مه‌ودایه و یه‌کەمین ئه‌ستێره که روناکی به‌ره‌و کۆمه‌ڵه‌ی کاکێشان ناردووه نزیکه‌ی ترلیۆنان ساڵی ده‌وێت تا ده‌گاته ئێمه و ئه‌گه‌ری بینینیش ئه‌سته‌مه، بۆیه به هۆی «جێیمس وێب»ه‌وه ده‌توانین به ماوه‌ی چه‌ند خوله‌کێک یه‌که‌مین تیشکدانه‌وه‌ی گه‌ردون ببینین و به‌و شێوه‌یه‌ش وه‌ک ئەوەیە له یه‌که‌مین ساتی دروستبونی گه‌ردونمان روانیوه.