کانونی یه‌که‌م 18, 2022 15:11 Asia/Tehran
  • ئێران پلەی یەکەمی لە ڕووی ئاست و پلەی دووەمی لە ڕووی بەرهەمهێنانی فستقی جیهانەوە هەیە

بەرپرسی فەرمانگەی میوەو وشکەمەنیی وەزارەتی جیھادی کشتوکاڵی ئێران وتی: ئێران خاوەنی 534 هەزار دۆنم باخی فستق و بەرهەمی ساڵانەی پتر لە 300 هەزار تۆن فستق، لە ڕووی ئاستەوە لە پلەی یەکەمی جیهان و لە ڕووی بەرھەمھێنانەوە لە پلەی دووەم دایە.

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کاری ئێران (ئیلنا)،«داریوش سالمپوور»، بەرپرسی فەرمانگەی کاروباری میوەو وشکەمەنیی وەزارەتی جیهادی کشتوکاڵی ئێران، سەبارەت بە دۆخی بەرهەمهێنانی فستق لەم وتوویەتی: وەک بەرهەمێکی ستراتیژی ، ئەم بەرهەمە لە نێو بەرهەمە کشتوکاڵییەکان جێگەیەکی تایبەتی هەیە، بەجۆرێک کە بەرهەمەکە بەشێکی سەرەکی هەناردەی نانەوتیی ئێران پێکدەهێنێت.

بەرپرسی فەرمانگەی کاروباری میوەو وشکەمەنیی وەزارەتی جیهادی کشتوکاڵی ئێران وتیشی: فستق بە تێکڕا ساڵانە زیاتر لە ملیارێک دۆلار دراڤی بیانی ڕادەکێشێ و بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخەکەی بە بەراورد بە بەرهەمە باخییەکانی دیکە لە بازاڕەکانی جیهاندا، بە تێکڕایی زیاتر لە نیوەی بەهای دۆلاری هەناردەکردنی بەرهەمە باخدارییەکان پێکدەهێنێت.

بە قسەی «سالمپوور» فستق بە هۆی بەرز بوونی زێدەبایەخەکەی و ڕاکێشانی دراڤی بیانی وەک یەکێک لە گرنگترین بەرهەمە باخییەکانی ئێران ناسراوە.

بەرپرسی فەرمانگەی کاروباری میوەو وشکەمەنیی وەزارەتی جیهادی کشتوکاڵی ئێران، جەختی لەوەش کردەوە کە،

ڕووبەری باخەکانی فستق یەکسانە بە 20%ی کۆی ڕووبەری باخەکانی ئێران کە بە شێوەیەکی گشتی لە پارێزگاکانی کرمان، خوراسانی ڕەزەوی، یەزد، فارس، خوراسانی باشوور، سمنان، مەرکەزی، قوم، قەزوێن ، سیستان و بەلوچستان، تاران و ئیسفەهان هەڵکەوتووە.

سەرپەیڤ