لەنێوچوونی نیوەی سەهۆڵبەندانەکانی جیهان تا کۆتایی سەدە
ئەنجامی توێژینەوەیەکی نوێ وا دەردەخات کە لە ئەنجامی گۆڕانی کەشوهەوادا، پێدەچێت نیوەی سەهۆڵبەندانەکانی جیهان تا کۆتایی ئەم سەدەیە نەمێنن.
گۆڕانی کەشوهەوا بەهۆی چالاکییەکانی مرۆڤەوە دەبێتەهۆی داخ بوونی زیاتری زەوی و بەرزبوونەوەی ئاستی دەریا و زیادبوونی ژمارە و چڕوپڕبوونی هەندێک ڕووداوی توندی کەشوهەوایی.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆن؛ دەرەنجامی توێژینەوەیەکی نوێ ئەوە دەردەخات کە لە ئەنجامی گۆڕانی کەشوهەوا، پێدەچێت نیوەی سەهۆڵبەندانەکانی جیهان تا کۆتایی ئەم سەدەیە بتوێنەوەو نەمێنن.
بەپێی ئەم لێکۆڵینەوەیە، تەنانەت ئەگەر ئەم بەرزبوونەوەیەی پلەی گەرمی جیهانی سنووردار بێتەوە بە پلەی 1.5 سیلیسیۆس واتە - ئەو ئامانجە گەورەیەی کە لە کۆنفرانسی کەشوهەوای پاریسدا دانرابوو - کە دەکاتە ئاستی بەرلە بە پیشەسازی کرانی جیهانیش، ھەمیسان ھەر 49%ی سەهۆڵبەندانەکان دەتوێنەوە.
ڕاپۆرتی ئەم دواییەی ڕێکخراوی کەشناسیی جیهانی (WMO) ش وا دەردەخات کە لە کاتێکدا کە ڕەوتی گەرمبوونەوە بەردەوامە، دیاردەگەلی وەک ئاگرکەوتنەوەی سروشتی، لافاو و ڕووداوەکانی دیکەی کەشوهەوا کاریگەرییان لەسەر کۆمەڵگا و ئابووری و ئیکۆسیستەمیش دەبێت.
لە ماوەی ساڵانی ١٩٩١ تا ٢٠٢١ پلەی گەرمیی هەوا لە ئەوروپا بە تێکڕا +٠.٥ پلەی سانتی گراد لە هەر دە ساڵێکدا بەرزبووەتەوە. لە ئەنجامدا سەهۆڵبەندانەکانی «ئاڵپ» لە نێوان ساڵانی ١٩٩٧ بۆ ٢٠٢١دا ٣٠ مەتر ئەستوورایی سەهۆڵی خۆیانیان لەدەست دا.
بەپێی شەشەمین ڕاپۆرتی هەڵسەنگاندنی پانێڵی گۆڕانی کەشوهەوا، پێشبینیی دەکرێت لە داهاتوودا کارەساتەکانی پەیوەست بە کەشوهەوا زیاتر ببن و ئەم گۆڕانکاریانە کاریگەرییان دەبێت لە بوارە جیاوازەکاندا، لەوانە تەندروستی و خۆشگوزەرانی، ئیکۆسیستەم، و گواستنەوە.