دەنگۆی بەرهەم هێنرانی قاوە لە وردەی سرامیک لە وڵاتی مسیر هەرای نایەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/باشه_بزانی-i414721-دەنگۆی_بەرهەم_هێنرانی_قاوە_لە_وردەی_سرامیک_لە_وڵاتی_مسیر_هەرای_نایەوە
پاش دەرکەوتنی ئەوەی کە یەکێک لە بەناوبانگترین کارگەکانی میسر پودری سرامیکی لەنێو قاوەکەی بەکار دێنێ، هەرایەکی بەربڵاوی پەرلەمانی ئەو وڵاتەی گرتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 30, 2023 11:03 Asia/Tehran
  • دەنگۆی بەرهەم هێنرانی قاوە لە وردەی سرامیک لە وڵاتی مسیر هەرای نایەوە

پاش دەرکەوتنی ئەوەی کە یەکێک لە بەناوبانگترین کارگەکانی میسر پودری سرامیکی لەنێو قاوەکەی بەکار دێنێ، هەرایەکی بەربڵاوی پەرلەمانی ئەو وڵاتەی گرتەوە.

پۆلیسی میسر کارگەیەکی لە پارێزگای قاهرە داخست کە تێیدا پێنج ملوێن بەستەی ساختەی خواردنەوەی بەناوبانگ و سێ تۆن مادەی بەرایی خۆراکیی ساختەی دەکارهێنراو لە بەرهەم هێنانی ئەو خواردنەوەو بەرهەمەکانی تریان دۆزییەوە.

ڕۆژی ڕابردوو ڤیدیۆگەلێک لەو کارگەیە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو بوویەوە کە پیشانی دەدا ئەم کارگەیە خەریکە لە پودری سرامیک قاوە بەرهەم دێنێ.

ژمارێک لە نوێنەرانی پەرلەمانی میسر داخوازگەلێکیان ئاراستە کردووە بۆ بەدواداچوونی ئەم ڕووداوە.

«عبدالمنعم خلیل» بەرپرسی بازرگانیی ناوخۆی وەزارەتی دابین کردنی کۆمەڵایەتیی میسر دەکارهێنرانی پودری سرامیک لە بەرهەم هێنانی قاوەی وەدرۆ خستەوە ، بەڵام وتی: ئەگەری زۆرە لەو کارگەیەدا مادەی خۆراکیی بەرایی ساختە و بێ کوالیتی بەکارهێنرابێ.