سەرکەوتنی ئێران لە گەییشتن بە تەکنەلۆژیای بەرهەمهێنانی خانە بنەماییەکان
https://kurdish.sahartv.ir/news/باشه_بزانی-i414748-سەرکەوتنی_ئێران_لە_گەییشتن_بە_تەکنەلۆژیای_بەرهەمهێنانی_خانە_بنەماییەکان
سەرۆکی بنکەی پەرەپێدانی خانە بنەماییەکان جەختی لەوە کردەوە کە: ئێران سەرکەوتوو بووە لە بەدەستهێنانی تەکنەلۆژیای بەرهەمهێنانی خانە بنەماییەکان.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 31, 2023 19:51 Asia/Tehran
  • سەرکەوتنی ئێران لە گەییشتن بە تەکنەلۆژیای بەرهەمهێنانی خانە بنەماییەکان

سەرۆکی بنکەی پەرەپێدانی خانە بنەماییەکان جەختی لەوە کردەوە کە: ئێران سەرکەوتوو بووە لە بەدەستهێنانی تەکنەلۆژیای بەرهەمهێنانی خانە بنەماییەکان.

خانەی بنەمایی دایکی هەموو خانەکانە و توانای گۆڕینی هەیە بۆ هەموو خانەکانی لەش. ئەم خانەگەلە توانای خۆنوێکردنەوە و سازان لەگەڵ  هەموو جۆرە خانەیەک دا ھەیە لەوانە خوێن و دڵ و دەمارو ئیسقانەکان.

هەروەها کاریگەرە لە بنیاتنانەوەو چاککردنەوەی شانە جیاوازەکانی لەش دوای تێکچوون و برینداربوون، ئینجا دەشکرێ بەو شانە تێکچووانەی کە زۆربەی خانەکانیان لە نێو چووە موتوربە بکرێن وا جێگای خانە تێکچووەکانیان پێ پڕ بکرێتەوە و کەم و کوڕی و نوقسانییەکانیان پێ چارەسەر بکرێت.

بەهۆی توانای ناوازەی خانە بنەماییەکان، ئەم خانانە بابەتێکی سەرنجڕاکێشن لە بواری بایۆلۆجی و زانستە پزیشکییەکانی ئەمڕۆ دێنە ئەژمار.

«ئەمیرعەلی حەمیدییە»سەرۆکی بنکەی پەرەپێدانی خانە بنەماییەکان لە وتووێژێکدا لەگەڵ بەرنامەی «ڕۆچنە»ی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، وتی: لە بواری خانە بنەماییەکاندا هەموو شتێک لە کەرەستەی خاوەوە تا تەکنەلۆژیای بنەڕەتی لە ئێراندا بەرهەم دەهێنین.

سەرۆکی بنکەی پەرەپێدانی خانە بنەماییەکان وتیشی: کۆمپانیای زانست بنەمای زۆر لە ئێراندایە، زیاتر لە 200 کۆمپانیای زانست بنەماو پتر لە 250 کۆمپانیا لە بواری خانە بنەماییەکان و پزیشکیی خۆبوواژاندنەوە و چێکردنی کەرەستەو ئامێرو ھەوێنی سەرەتاییەوە بگرە ھەتا دارەڕای لە تان و پۆ، لە ئێراندا بوونیان ھەیە کە خەریکی بەرھەم ھێنانی پێداویستییەکانی ئەم بوارەن.

حەمیدییە هەروەها وتی: شەش سەد بەرهەمی دیکە لە بواری خانە بنەماییەکان و پزیشکی خۆبووژاندنەوەدا بەرهەم هێنراون.