نیسان 15, 2023 14:56 Asia/Tehran
  • سەردانی پتر لە یەک ملوێن نەخۆشی بیانی بۆ ئێران لە ساڵی ڕابردوودا

ملوێنێک و سەدھەزار نەخۆشی بیانی ساڵی ڕابردووی کۆچیی ھەتاوی بۆ چارەسەریی نەخۆشییەکانیان سەردانی ئێرانیان کردووە.

بە پێی ڕاپۆرتی وەزارەتی تەندرووستیی کۆماری ئیسلامیی ئێران ساڵی ڕابردووی کۆچیی ھەتاوی ملوێنێک و سەدھەزار نەخۆشی بیانی بۆ وەرگرتنی چارەسەری سەردانی پزیشک و نەخۆشخانەو ناوەندە پزیشکییەکانی ئێرانیان کردووە.

ھۆکاری ھرووژم ھێنانی شارومەندانی بیانی جیا لە نرخی ھەرزانی چارەسەری و دەرمان لە ئێراندا بۆ ئاستی باڵای زانستی پزیشکی لەم وڵاتەش دا دەگەڕێتەوە.

وەزارەتی تەندرووستی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕێژەو ئاماری ئەو نەخۆشە بیانییانەی بڵاو کردووەتەوە کە لە ساڵی ڕابردووی کۆچیی هەتاوی دا سەردانی ئەم وڵاتەیان کردووەو بە گوێرەی ئەو ڕێژەوئامارەش، لە ساڵی ١٤٠١ی کۆچی هەتاوی دا، ملوێنێک و سەدھەزار هەزار نەخۆشی بیانی بۆ وەرگرتنی چارەسەری سەردانی ئێرانیان کردووە.

لە ئێستادا لە ٢٨ پارێزگای ئێران ٢٣٣ نەخۆشخانە و سەنتەری تەندرووستی ئامادەی وەرگرتنی نەخۆشە بیانییەکانن.

لە سەدا یەکی توانای نەخۆشخانە و سەنتەرەکانی تەندرووستی ئێران بۆ وەرگرتنی نەخۆشی بیانی تەرخان کراوە.

ئێران بەنیازە تا دوو ساڵی داهاتوو ئەم ڕێژەیە بۆ لە سەدا ٢٠ بەرز بکاتەوە.

 

 

سەرپەیڤ