مادده‌یه‌ك له‌ناو خواردنه‌وه گازیه‌كان هۆكاری توشبوونه به شێرپه‌نجه
تهمووز 01, 2023 11:25 Asia/Tehran
رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی هۆشداری ده‌دات له زیانه‌كانی مادده‌ی" ئهسپارتام" كه بۆ شیرینكردنی تامی خواردنه‌وه گازیه‌كان به‌كارده‌هێندرێت مادده‌یه‌كی ژه‌هراوی مه‌ترسیداره
هۆشداری له زیان و مه‌ترسییه‌كانی مادده‌ی ئهسپارتام ده‌دات، پاش ئه‌وه‌ی پسپۆڕان 1300 توێژینه‌وه‌یان له‌سه‌ر كاریگه‌ری و زیانه‌كانی ئه‌م مادده‌یه كردوه، ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كان سه‌لماندویه‌تی ئه‌م مادده‌یه ده‌بێته هۆی زیادبوونی گه‌شه‌ی خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌كان.
هاوكات ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی تایبه‌ت به توێژینه‌وه‌ی شێرپه‌نجه ئاشكرای كردوه به‌كارهێنانی ڕۆژانه‌ی زیاتر له 50 گرام له‌م مادده‌یه بۆ یه‌ك كیلۆ له كێشی له‌ش مه‌ترسیدار نییه به‌ڵام ئه‌گه‌ر زیاتر بێت له‌و بڕه ئه‌وه مه‌ترسی له‌سه‌ر ته‌ندروستی دروستده‌كات