ساڵی ٢٠٢٣ بە گەرمترین ساڵی سەر گۆی زەوی ڕاگەیەندرا
کانونی یهکهم 20, 2023 14:15 Asia/Tehran
بەرپرسی ڕێکخراوی کەشناسی ئێران بە ئاماژە بە ڕەوتی ڕووداوەکانی کەشوهەوا وتی: ساڵی ٢٠٢٣ و بەتایبەتی مانگەکانی نۆڤەمبەر و کانوونی دووەم وەک گەرمترین ڕۆژەکانی سەر زەوی ناسێنراون.
"سەحەر تاجبخش" هەروەها وتیشی کە: ناوچەکەمان کاریگەری زۆری لەسەربووە بەهۆی دەرئەنجامەکانی گۆڕانی کەشوهەوا، هەروەها بارانبارین لە وڵاتەکەمان کەمترە لەبەراورد لەگەل تێکڕای جیهان.
عەلی ئەکبەر سەفایی،جێگری وەزیرو بەڕێوەبەری کارگێڕی ڕێکخراوی بەندەرو دەریایی ئێرانیش وتویەتی: سیاسەتەکانی گەشەپێدانی دەریایی بەم زووانە میکانیزمێکی جێبەجێکردن دەدۆزنەوەو ئەو پرسانەی پەیوەستن بە ئابووری دەریاوە.