شوبات 12, 2026 10:03 Asia/Tehran
  •  زانیاری دەربارەی برنج

بەشی بەکارهاتووی دەنکەکەییەتی، ڕووەکێکی ساڵانەیە و سەرچاوەکەی لە ئاسیاوەیە بە تایبەتی چین و هیندستان و ئەندۆنیسیا، هەر لەوێوە بڵاوبۆتەوە بۆ سوریا و ئەفەریقا و ئەمەریکا.

لە سووریاوە بە دەریای سپی ناوەڕاستەوە گەیشتۆتە ئەوروپا. ئێستا لە ئیتالیا و ئیسپانیا دەچێندرێ و بە کەمێکیش لە بەریتانیا. لە جیهاندا ١٥٠ جۆری هەیە و لە هیندستان ٥٠-٦٠ جۆری هەیە.

بۆ چاندنی برنج زەویەکی تەڕ و ئاوێکی زۆری دەوێت و لە ناو زۆنگاوەکانیش دەبێت، کەم جۆری هەیە لە زەوی وشک و کەم ئاوی بڕوێت.

پێکهاتەی برنج

  •     نیشاستە ٧٨٪.
  •     ئاو ١٢.٥٪.
  •     پڕۆتین ٣٪.
  •     ڕۆنی ڕووەکی ٣٪.
  •     کانزای وەک پۆتاسیۆم و سۆدیۆم و کالیسیۆم و مەنگەنیز و فۆسفۆڕ و کبریت و یۆدی تیایە.
  •     ڤیتامینی (ئەی و بی و ئی) تیایە.

 

بەکارهێنانی پزیشکی و سوودەکانی برنج

  •     سەرچاوەیەکی سەرەکی خۆراک و وزەیە.
  •     سووکە لەسەر گەدە و بە ئاسانی هەرس دەکرێت.
  •     بۆ سکچوون باشە چونکە پۆتاسیۆمی تیایە.
  •     ئاوی برنج پاش کوڵان بۆ نەرم کردن و ڕوونی پێست باشە.
  •     ئاوی برنج و کەمێک شەکر و لیمۆ بۆ دابەزینی تاو گەرما بردن و هەوکردن باشە.
  •     بۆ نەخۆشیەکانی گورچیلە باشە وەک بوونی پڕۆتین لەناو میز و کەمبوونەوەی چالاکی گورچیلە.
  •     هۆقنەی دامەن بە ئاوی برنج باشە بۆ چارەسەری برین و هەوکردنی ڕەستە و کۆم.
  •     ئاوی برنج بۆ چارەسەری سووتانەوەی پێست و ڕۆژبردن باشە.
  •     بۆ چارەسەی سکچوون باشە بە تایبەتی لە منداڵان بە تایبەتی لە منداڵان بە تایبەتی ئەوانەی شیری چەور وەردەگرن.

سەرپەیڤ