ته‌مووز 11, 2024 12:50 Asia/Tehran

بەپیی دوایین ڕاپۆرتی بڵاوکراوە لە دۆخی بەرهەمی زانیست و تیکنۆلۆژیای ئێران لەبواری نانۆ لەساڵی ٢٠٢٣ی کۆماری ئیسلامی ئێران چوە پلەی پێنجی جیهانی.

لەدوایین ڕاپۆرتی بەڕێوەبردنی بەڵگەنامەی نیشتمانی پەرەی زانیست و تیکنۆلۆژیای نانۆ و پڕۆژەی پەرەی تیکنۆلۆژیای میکڕۆ لە ساڵی ٢٠٢٣دۆخی بەرهەمی زانیست و تیکنۆلۆژیای ئێرانی تاوتوێ کردوەو شوێن و پێگەی جیهانی ئێرانی لە زانست و تیکنۆلۆژیای نانۆی بەهۆی سێ فاکتەری بەربڵاوی چەندایەتی و چلۆنایەتی گوتار لەبواری تیکنۆلۆژیای نانۆو ژومارەی داهێنانە تیکنیکیەکانی لێکداوەتەوەو بەمجۆرە ئێران چۆتە پلەی پێنجی جیهانیەوە.

ئەو شوێن و پێگەش لەکاتێکدا وەدەست هاتوە کە ئێران لەساڵی ٢٠٠٠دا و بەر لە دامەزرانی لیژنەی پەرەی تیکنۆلۆژیای نانۆ کە ژومارەیەک توێژکارو زانای ئێرانی شارەزا بوون لەو تیکنۆلۆژیا تازەیە بەبڵاوکردنەوەی هەشت گوتاری نانۆ ئێران چوە پلەی پەنجاو هەشتی جیهان و شەشی ناوچەی ڕۆژئاوا ئاسیا.

هاوکات ژومارە گوتارە نانۆیەکانی ئێران لەساڵی ٢٠٢٣ش گەیشتە سەدی هەژدە پوینت نۆی سەرجەمی گوتارە زانستیە بڵاوکراوەکانی هەموو جیهان.

سەرپەیڤ