دەسڕاگەیشتن بە زانستی بەرهەمهێنانی وردکەرەوەی بەرد لە دەرەوەی جستەدا لە ئێران
https://kurdish.sahartv.ir/news/باشه_بزانی-i433914-دەسڕاگەیشتن_بە_زانستی_بەرهەمهێنانی_وردکەرەوەی_بەرد_لە_دەرەوەی_جستەدا_لە_ئێران
زانستوەرانی ئێرانی بۆ یەکەمجار توانیان ئامێری وردکەرەوەی بەرد کە لە دەرەوەی جستەیە بەرهەم بێنن .
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 12, 2024 15:50 Asia/Tehran
  • دەسڕاگەیشتن بە زانستی بەرهەمهێنانی وردکەرەوەی بەرد لە دەرەوەی جستەدا لە ئێران

زانستوەرانی ئێرانی بۆ یەکەمجار توانیان ئامێری وردکەرەوەی بەرد کە لە دەرەوەی جستەیە بەرهەم بێنن .

 حەبیبوڵڵا مووسەوی بەهار، ئەندامی  ئەنجومەنی  زانستیی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی هەمەدان لە ڕۆژئاوای ئێران ڕایگەیاند،  دەرمان کردنی  نەخۆش  بەم ئامێرە بە شێوەی  سەرپایی چارەسەر دەکرێت، کە بە نەخۆشەوە دەبەسترێتەوە و لە ڕێگەی ئەو شەپۆلانەی کە دەنێردرێت، وزە لەسەر بەردەکە ئازاد دەکرێت و لەناوی دەبات ئەندامی  ئەنجومەنی   زانستی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی هەمەدان بە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە نزیکەی ١٠ ساڵە تیمی تەکنیکی و ئەندازیاری بە ئەزموون و لێهاتوو و زانستوەر کار لەسەر دیزاینی ئەم ئامێرە دەکەن، وتی: ئێستا ئامێرەکەمان ئامادەیە بۆ تاقیکردنەوە.