200 بەرهەمی پزشکی لە پارکی زانست و تەکنۆلۆژیای مەشهەد
جێگری بەرپرسی گەشەی تەکنۆلۆژیای پارکی زانست و تەکنۆلۆژیای تەندروستی زانکۆی زانستە پزیشکیەکانی مەشهەد هەڵکەوتوو لە باکووری ڕۆژهەڵاتی ئێران ڕایگەیاند کە ٢٠٠ بەرهەمی پزیشکی و دەرمانی لە ٥٣ کۆمپانیای تەکنۆلۆژیایی لە نێو پارکی زانست و تەکنۆلۆژیای تەندروستیی ئەم زانکۆیە بەرهەم هاتووە .
فاتمە کەلالی نیا جێگری بەرپرسی گەشەپێدانی تەکنۆلۆژیای پارکی زانست و تەکنەلۆژیای تەندروستیی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی مەشهەد وتیشی: پارکی زانست و تەکنۆلۆژیای تەندروستیی ئەم زانکۆیە لە ماوەی ٥ ساڵی ڕابردوودا توانیویەتی ٢٠٠ بەرهەم ساز بکات. ناوبراو ڕاشکاوانە ڕایگەیاند لە هەرکۆمپانیایەک لە نێوان سێ تا سی کەس بە شێوەی ڕاستەوخۆ هاوکاری دەکەن و ڕادەی کار و پیشەنانەوەی ڕاستەوخۆیشی سێ تا چوار کەس بووە لە بری هەر کارنانەوەیەکدا. زانکۆی زانستە پزیشکەکانی مەشهەد لەبەرخاوەنێتیی ٩ هەزار خوێندکار، بیست و پێنج هەزار فەرمانبەری بەشی تەندروستی و دەرمانی و هەروەها نزیکەی پەنجا ناوەندی توێژینەوەیی لە لقە جۆربەجۆرەکانی پزشکیدا ئێستا بووە بە جەمسەری پزشکی لە باکووری ڕۆژهەڵاتی ئێران.