درێژترین ڕووبارەکانی جیهان (١)
ڕووباری نیل درێژترین ڕووباری جیهانە کە درێژییەکەی ٦,٦٩٦ کیلۆمەتر دەبێت؛ پاشان ڕووباری ئەمازۆن دێت کە گەورەترین ڕووبارە لە ڕووی ئاو و درێژییەکەی ٦,٧٦٠ کیلۆمەترە.
پاش ڕووبارەکانی نیل و ئەمازۆن، ڕووباری یانگتسی دێت کە درێژترین ڕووباری ئاسیایە و تەنها بە یەک وڵاتدا تێ دەپەڕێت کە ئەویش چینە و درێژیەکەشی بە نزیکەی ٦,٣٠٠ کیلۆمەتر دەبێت. پاشان ڕووباری میسیسیپی لە پلەی چوارەمدایە بە درێژایی ٦,٢٧٤ کیلۆمەتر. پاشان ڕووباری یەنێسی دێت کە پێنجەمین درێژترین ڕووباری جیهانە و درێژییەکەی دەگاتە ٥,٥٣٩ کیلۆمەتر. ھەروەھا ڕووباری زەرد لە پلەی شەشەم دێت لە ڕووی درێژییەوە ٥,٤٦٤ کیلۆمەترە. پاشان ڕووباری ئۆبی-ئیرتیش بە درێژی ٥,٤١٠ کیلۆمەتر دێت. دواتر ڕیۆ دی لا پلاتا دێت بە درێژی ٤,٨٨٠ کیلۆمەتر. بەدوایدا ڕووباری کۆنگۆ دێت کە درێژییەکەی ٤,٧٠٠ کم و لە کۆتاییدا ڕووباری ئارگۆن کە لە پلەی دەیەمدایە و درێژییەکەی ٤,٤٤٤ کیلۆمەترە.
١ - ڕووباری نیل
هەندێک پێیان وایە کە ڕووباری نیل درێژترین ڕووباری جیهانە، وە بە ١١ وڵاتیشدا تێدەپەڕێت کە بریتن لە: میسر، ئەسیوپیا، ئۆگاندا، تانزانیا، کینیا، ڕواندا، ئێریتریا، کۆماری دیموکراتیی کۆنگۆ، بوروندی، سودان و باشووری سودان، ڕووباری نیل دوو لقی سەرەکی ھەیە کە بریتن لە نیلی سپی و نیلی شین، ئاوەکەی پشت بە چەند سەرچاوەیەک دەبەستێت ھەر بۆیە چەندین لقی بچووک و گەورەی هەیە؛ بەڵام هەندێک جار سەرچاوە یان لقەکانیان دوورن، بۆیە دۆزینەوەیان و پێوانەکردنیان سەختە.
درێژییەکەی ڕووباری نیل ٦,٦٩٦ کیلۆمەترە و لە بوروندی سەرچاوە دەگرێت و دەڕژێتە دەلتای دەریای ناوەڕاست، ھەروەھا لە دەریاچەی ڤیکتۆریا سەرچاوە دەگرێت کە دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی ئەفریقا.
٢ - ڕووباری ئەمازۆن
هەندێک پێیان وایە ڕووباری ئەمازۆن گەورەترین ڕووباری جیهانە، بەڵام ناکۆکی لەسەر ئەم بیروڕایە هەیە بەهۆی بوونی سەختی لە دیاریکردنی سەرچاوەی ڕووباری ئەمازۆن. توێژینەوەیەکی ساڵی ٢٠١٤ دەریخست کە سەرچاوەی ڕووباری ئەمازۆن دەگەڕێتەوە بۆ ناوچەی کۆردیلێرا ڕومی کروز، کە شاخێکە دەکەوێتە وڵاتی پیرۆ و بەرزییەکەی ٥،٠٥٩ مەترە.
بڕی ئەو ئاوەی کە لە ڕووباری ئەمازۆنەوە دێتە دەرەوە نزیکەی ١٢٠,٠٠٠ مەتر سێجایە لە چرکەیەکدا، ڕووبارەکە دەڕژێتە باشووری زەریای ئەتڵەسی، شایانی باسە سەرچاوەی سەرەکی ڕووباری ئەمازۆن لە ساڵی ١٩٧١ لە چیاکانی ئەندێز لە باشووری پیرۆ لەلایەن لۆرن مەکینتایری ئەمریکییەوە دۆزرایەوە، ڕووباری ئەمازۆن لە چەند دەریاچە و چەمێک پێکهاتووە کە بە بەفر داپۆشراون و لە نزیک ناوچەی ئەپوریماک کۆدەبێتەوە، پاشان بە ڕووبارەکانی ئوکایلی و مارانۆن دەگات.
ڕووبارەکە بە درێژایی ٣,٧٠٠ کیلۆمەتر بەناو بەرازیلدا دەڕوات تا دەگاتە زەریای ئەتڵەسی؛ ڕووباری ئەمازۆن دابەش دەبێت بۆ چەند ڕووبارێک کە هەموویان دەڕژێنە ناو دەریاوە، ئەژمارکردنی هەموویان قورسە، ھەر بۆیە ڕووباری بار بە دوورترینیان دادەنرێت کە درێژییەکەی ٦,٧٥٠کیلۆمەتر دەبێت.
٣ - ڕووباری یانگتزی
ڕووباری یانگتزی سێیەم درێژترین ڕووباری جیهانە، هەروەها درێژترین ڕووبارە لە کیشوەری ئاسیادا گەورەترین بەنداو لە جیهاندا دەکەوێتە سەر ئەم ڕووبارە، بەوە تایبەتمەندە کە تەنها بە یەک وڵاتدا دەڕوات، ئەویش کۆماری گەلی چین کە بە چڕی دانیشتووانەکەی ناسراوە، کە سێیەکی دانیشتوانی وڵاتەکەی تێیدا دەژین. ڕووباری یانگتزی لە ڕووباری توتو سەرچاوە دەگرێت کە دەکەوێتە چیای تانگولا. بە پێی هەندێک توێژینەوەی نوێ ئەوە دەردەخات کە سەرچاوەی ڕووباری یانگتزی دەکەوێتە خوار گردی جاری.
لەو ناوچەیەدا ڕووباری کو هەیە کە بە سەرچاوەی ڕووباری یانگتزی دادەنرێت و دەڕژێتە ناو دەریای ڕۆژهەڵاتی چین لە شەنگەهای؛ شایانی باسە کە درێژییەکەی ڕووباری یانگتزی بە نزیکەی ٦,٣٠٠ کیلۆمەتر دەبێت. ڕووباری یانگتزێ بە چەند ناوێکی تر ناسراوە، وەک (چانگ جیانگ). ڕووباری یانگتزێ زیاتر لە ٧٠٠ لقی هەیە،بەڵام چەندین لقی سەرەکی هەیە، بەناوبانگترینیان بریتین لە (هون)، (یالۆنگ)، (جیالنگ)، (مین) و (تو جیانگ)، و (وو جیا).
٤ - ڕووباری میسیسیپی-میزۆری
ڕووباری میسیسیپی چوارەم درێژترین ڕووباری جیهانە، دەکەوێتە کیشوەری ئەمریکای باکوور ڕووبارەکە بە دوو وڵاتدا تێ دەپەڕێت کە بریتین لە: کەنەدا و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا. درێژی ڕووباری میسیسیپی دەگاتە ٦,٢٧٤ کم. ڕووباری میسیسیپی لە دەریاچەی ئیتاسکا لە ویلایەتی مینیسوتا سەرچاوە دەگرێت و دەچێتە ناو کەنداوی مەکسیکەوە کە درێژترین ڕووباری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە. ڕووباری میسیسیپی لە ناوچەکانی خوارەوە دەڕژێت و ئەنجامی کارەساتباری بۆ ئەو خەڵکە دروست دەکات کە لە نزیک کەنارەکانی دەژین. شایانی باسە کە ڕووباری میسیسیپی یەکێکە لەو ڕووبارانەی کە ژیانی دەریایی تێدا چالاکە، 241 جۆر ماسی و 45 جۆر وشکاوی و 37 جۆر سەدەفی دووتوێی و 50 جۆری شیردەر وە ٪٤٠ ی ئەو باڵندە کۆچبەرانەی لە ئەمریکادا دەبینرێن لە خۆدەگرێت.
سەبارەت بە دۆزینەوەی ڕووباری میسیسیپی، لەلایەن هێرناندۆ دی سۆتۆی ئەوروپیەوە لە ساڵی ١٥٤١ دۆزرایەوە، قەشە جاک مارکویت و لویس جولیێتی فەرەنسی هەوڵیان دا لە ڕووباری میسیسیپی گەشت بکەن بۆ ڕووباری ئارکانساس لە ساڵی ١٦٧٣، ھەروەھا دوای ئەوانێش دۆزەرەوەیەکی تری فەڕەنسی بەناوی ڕۆبێرت کاڤیلیێر هەوڵی دا لە ساڵی ١٦٨٢ لە ڕووبارەکە بپەڕێتەوە بۆ دەلتا، ھە بۆیە داواکرا کە ئەم ناوچەیە ببێتە بەشێک لە فەڕەنسا. ڕووباری میسیسیپی یەکێکە لە قەرەباڵغترین ڕووبارەکان، چونکە جگە لەوەی وەک ڕێڕەوێکی ئاوی بازرگانی کاردەکات، شوێنێکی گەشتیاریشە.