تاقیکردنەوەکانی مەندڵ لە بۆماوەزانیدا
سەرەتا مەندل ڕابوو لە لێکۆڵینەوەی هەر سیفەتێک بە تەنها لەگەڵ ڕووخسارە هاودژەکەیدا. تاقیکردنەوەکانی بە چاندنی ڕووەکی پۆڵکەی ڕووخسار تیرە یەک ڕەگ دەستی پێ کرد. ڕووەکە تیرە یەک ڕەگەکان، هەمیشە لە کاتی پەڕینی خۆییدا وەچەی هەڵگری ئەو ڕووخسارە بەرهەم دێنن.
بۆ نموونە ڕووەکی پۆڵکەی کەلوو زەردی تیرە یەک ڕەگ لە کاتی پەڕینی خۆیی ڕووەکی کەلوو زەرد بەرهەم دێننەوە. وە لە ڕێگەی پەڕینی خۆیی ڕووەکەکان بۆ چەند وەچەیەک، مەندل تیرەکانی یەکڕەگی پەیدا کرد. وە لە کۆتاییدا 14 جۆری لە ڕووەکی تیرە یەک ڕەگ دەست کەوت. یەک جۆر بۆ هەر ڕووخسارێک لە چواردە ڕووخسارەکە.
مەندل تێکەڵە پەڕینێکی ئەنجامدا لە نێوان جووتە ڕووەکی تیرە یەک ڕەگ بۆ سیفەتێک کە دوو ڕووخساری هاودژی هەبوو، ناوی وەچەی باوان P بۆ باوانە یەک ڕەگەکان داناوە. لە دواییدا تێکەڵە پەڕینێکی بۆ ئەم ڕووەکانە ئەنجامدا بە گواستنەوەی دەنکە هەڵاڵە لە پۆرگی ڕوەکێکەوە بۆ کۆسپی ڕووەکێکی دیکە، هەر بۆ نموونە کاتێک ویستی جووتبوون لە نێوان ڕووەکێکی یەکڕەگی ڕووخسار کەلوو زەرد و ڕووەکێکی تیرە یەک ڕەگی ڕووخسار کەلوو سەوزدا بکات ، سەرەتا پۆرگی ڕووەکە کەلوو سەوزەکانی لابرد تەنها دەنکە هەڵاڵەکانی لە ڕووەکە کەلوو زەردەکەوە بۆ کۆسپی کەلوو سەوزەکە گواستەوە بۆ گەشەکردنی تۆوەکان و پەرەسەندنیان.
کاتی پێگەیشتنی ڕووەکەکان مەندا ژمارەی هەر جۆرە ڕووەکێک لە ڕووەکە پەیدابووەکانی کرداری جووتبوونەکەی تۆمار کرد، ناوی وەچەی یەکەم F1 ی لێنا، پاشان گوڵەکانی وەچەی یەکەمی واز لێهێنا بۆپەڕینی خۆیی، لە دوایدا تۆوە پەیدابووەکانی کۆ کردەوە و لەکاتی چاندنیاندا ڕووەکی وەچەی دووەم پەیدا بوو F2. بە دووبارەکردنەوەی ئەم کردارە مەندل سەدان جووتبوونی بەجێ هێنا و ئەنجامی هەر کردارێکی جووتبوونەکانی تۆمار کرد. لە ڕێگەی هەژمارکردن و تۆمارکردنی ئەو ڕووخسارانەی کە لە هەر جووتبوونێکدا سەرنجیدان.