ییلدریم : ئەمریکا ناتوانێ بۆ وڵاتانی تر، چارەنووسیان دیاری بکات
سەرۆک وەزیرانی تورکیا ڕۆژی شەممە وێڕای پێداگری کردن لەسەر ئەوەی هەر وڵاتێک لە جیهان کە ئاڵا، سەرزەوین و دەسەڵاتی هەیە، چارەنووسی بە دەستی خۆی دیاری دەکات وتی : ئەمریکا ناتوانێ بۆ وڵاتانی تر بڕیار بدات.
بن عەلی ییلدریم ، وتیشی : زۆربەی وڵاتانی جیهان ڕۆژی پێنج شەممە سەرباری هەڕەشەکانی ئەمریکا لەنێو کۆگەی گشتی ڕێکخراوی نەتەوەکان بە قازانجی بڕیارنامەی قودس ، دەنگیان دا .
ییلدریم وتیشی: هیچکەس ناتوانێ لە هەزاران کیلومەتر ئەولاترەوە بێت و بۆ وڵاتانی ناوچە، خۆی بنوێنێ .
ڕەشنووسی بڕیارنامەی قودس ڕۆژی پێنج شەممە لە کۆگەی گشتی ڕێکخراوی نەتەوەکان بە پێی 128 دەنگی ئەرێ، 9 دەنگی نا و 35 دەنگی بێ لایەن ، پەسەند کرا .
بەپێی ئەم بڕیارنامەیە، ڕێکخراوی نەتەوەکان قودسی بە پێتەختی ڕژێمی زایۆنیستی بە ڕەسمی نەناسی .
دوناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا ڕۆژی چوارشەممە هەڕەشەی کرد بوو ، واشینگتۆن یارمەتی ماڵی خۆی بۆ ئەو وڵاتانەی کە بەنیازن لە نێو کۆگەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان بە دژی بڕیاری واشینگتۆن سەبارەت بە قودس، دەنگ بدەن، دەپچڕێنێ.
ئەم کۆبوونەوەیە دوابەدوای هەوڵی ئەمریکا لە شەوی سێ شەممە بۆ ڤیتۆ کردنی بڕیارنامەی پێشنیار کراوی میسر سەبارەت بە قودس لە ئەنجومەنی ئاسایش بەڕێوە چوو .
لەڕەشنووسی ئەم بڕیارنامەیە ڕاگەیەندرا بوو هەربڕیارێک و هەوڵێک کە بەمەبەستی گۆڕینی شووناس، ڕەوش و داڕشتی حەشیمەتی شاری پیرۆزی قودس بێت، کارتێکەری مافەوانی نەبێت و دەبێ بە پێی بڕیارنامەکانی هاوپێوەند بە نەتەوەیەکگرتووەکان، هەڵبوەشێتەوە.
ترەپ شەشەمی دیشەمبەر سەرباری نەیارەتی بەربڵاوی ناوچەیی و جیهانی ڕایگەیاند : واشینگتۆن قودس وەک پێتەختی ڕژێمی زایۆنیستی بە ڕەسمی دەناسێ .
قودس کە مزگەوتی ئەقسا یەکەم ڕووگەی موسوڵمانانی تێدایە، بەشێکی جیانەکراوەی فەلەستین و لە گرینگترین پیرۆزگەکانی ئیسلامی دێتە ئەژمار .