هاوسەرۆکی دەم پارتی :کوردانی تورکیا چاوەڕوانی هەنگاوی بەکردەوەی حکومەتن
هاوسەرۆکی دەم پارتی داوای لە حکومەتی ئەردوغان کرد هەنگاوی بە کردەوە هەڵبگرێت لە پڕۆسەی ئاشتی وکۆمەڵگای دیموکراتیکدا .
تونجەر باقرخان هاوسەرۆکی دەم پارتی لە دانیشتنی گشتیی ئەو پارتە لە شاری بیتلیس بە تەوەری پڕۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگای دیموکراتیک وتی کوردانی تورکیا دوای ساڵەها خەبات بۆ شۆناس زمان و کەلتووری خۆیان ئێستاکە چاوەڕوانی کردەوەیەکی دیار و یاسایین لە لایەن حکومەتی ئەو وڵاتەوە . ناوبراو وێڕای ئاماژە بە ڕاپۆڕتی کومیسیونی پەرلەمانی جەختی کرد لەسەر پێویستی چاکسازی مافەوانی گەرەنتی یاسایی بۆ زمانی کوردی لە تورکیا و گۆڕینی پێناسەی هاووڵاتیبوون لە دەستووری ئەو وڵاتە کردەوە و داوای کۆتایی هاتنی ڕوانینی ئاسایشی حکومەتی تورکیا لەسەر پرسی کورد لەو وڵاتەی کرد. سەبارەت بە ڕاپۆرتی کۆمیسیۆنی پەرلەمان، هاوسەرۆکی دەم پارتی سەبارەت بە ڕاپۆڕتی کومیسیونی پەرلەمان وتی ئەو ڕاپۆڕتە "چارەسەری یەکجاری نییە، بەڵکو خاڵی دەستپێکە" و ئەگەر هەر کەموکورتییەکی هەبێت، پێویستە لە پەرلەمان چارەسەر بکرێت. ناوبراو جەختی لە جێبەجێکردنی دەستبەجێی بڕیارەکانی دادگای یاسای بنەڕەتی و دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا کردەوە.