ئوپراسیونی سەربازی تورکیا لە سووریا بە عەفرین بەرتەسک نابێتەوە
ڕۆژنامەی یەنی شەفەق چاپی تورکیا نووسی ئوپراسیونی بەم زووانەی هێزەکانی تورکیا لە باکووری س ورویا تەنیا بە ناوچەی عەفرین بەرتەسک نابێتەوە .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ئەمڕۆی ڕۆژنامەی یەنی شەفەق چاوەڕوان دەکرێت ئەرتەشی تورکیا بە بەڕێوە بردنی ئوپراسیونیک کە بڕیارە بە بەشداری ئەرتەشی ئازادی سووریا جێ بە جێ بکرێت نەوارێک بە درێژایی 170 کیلومەتر لە ئەنداانی تاقمی تڕوڕیستی پاکتاو بکاتەوە . ئەو ئوپراسیونە لە ناوچەکانی قەلعە سامان و عەفرین دەسپێ بوو و تا دەیان کیلومەتری قوولایی خاکی سووریا پەرە دەستێنێ . یەنی شەفەق نووسی ژوماری هێزەکانی سەربازی کە بۆ ئەو ئوپراسیونە بە ڕێ کراون بۆ ناوچە سنووریەکان گەیشتووەتە زیاتر لە هەزار کەس . ئەوە لە حاڵێکدایە کە 15 هەزار کەس لە ئەندامانی ئەرتەشی ئازادی سووریاش لە ئامادە باش دان . شاری عەفرین لە پارێزگای حەڵەبی سووریا کە لە ژێر کونتڕۆڵی یەکەکانی بەرگری گەلی کورد یەپەگە دایە لە مێژەوە یەکێک لە گرینگترین پرسەکانی فەرمانی کاری دەوڵەتی تورکیا دێتە ئەژمار و تورکیا بە نیازی دەرکردنی هێزە کوردەکان لەو شارەیە .کاربەدەستانی تورکیا بڕوایان وایە کە تاقمە کوردەکان بۆ وێنە پارتی یەکێیتی دیموکراتیکی سورویا یەپە دە و یەکەکانی بەرگری گەل یەپەگە بە لاگری وڵاتانی دەرەوەیی و پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا پەکەکە بە نیازی پێکهێنانی وڵات و یان ناوچەیەکی سەربەخۆی کوردنشین لە باکووری سووریا و باشووری سنوورەکانی تورکیا لە گەڵ سووریان .