راگەیێندرانی درێژەی ئۆپراسیۆنی سپەری فوڕات لەلایەن سوپای تورکیاوە
سەرۆک کۆماری تورکیا ئەمڕۆ سێ شەممە ڕایگەیاند، سوپای ئەو وڵاتە ئۆپراسیۆنی قەڵغانی فوڕاتی لەناوچەی عەفرین ومنبەجی سووریا بەردەوام دەکا.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی رۆیتەرز لە ئەستەمووڵ، رەجەب تەییب ئەردۆغان لەنێو نوێنەرانی پارتی دەسەڵاتداری دادوگەشەی تورکیا لە پەرلەمانی ئەو وڵاتە وتی: ئۆپراسیۆنی سەربازیی سوپای تورکیا لە ناوچەکانی عەفرین هەڵکەوتوو لەباکووری ڕۆژاوای پارێزگای حەڵەبی سووریاو منبەج لە باکووری سووریا لەژێر ناوی قەڵغانی فوڕات هەروا درێژەی دەبێ.
سوپای تورکیا دوو ڕۆژ لەمەوبەر ڕایگەیاند، بۆ هێرش کردنەسەر شاری عەفرین لەباکووری ڕۆژاوای پارێزگای حەڵەبی سووریا لەحاڵەتی ئامادەباش دایە.
بەرلەوەش، هەندێ سەرچاوە ڕایانگەیاندبوو، یەکەکانی سوپای تورکیا بۆ هێرش ئامادەبوون و هەرساتێک لەوانەیە بچنە نێو شاری عەفرین.
تورکیا لە٢٤ی ئاگۆستی٢٠١٦وە ئۆپراسیۆنێکی لەژێرناوی قەڵغانی فوڕات لەباکووری سووریا بەئامانجی بەرەنگاربوونەوەی مەترسیی دەس و پێوەندییەکانی سەر بە گرووپی زایۆنیستیی داعش و شەڕڤانانی کوردی سووری دەسپێکردو ڕایگەیاند کە بەتەمایە ناوچەیەکی هێمن بێنێتە دی بە پانتایی پێنج هەزار کیلۆمیتری چوارگۆش لەباکووری سووریا .