ئەنقەرە، میوانداری کۆبوونەوەی داهاتوو لەسەر پرسی سووریایە
کانونی دوھەم 10, 2018 16:20 Asia/Tehran
وەزیری دەرەوەی تورکیا باسی بەڕێوە چوونی کۆبوونەوەیەکی کرد سەبارەت بە سوریا لە ئەنقەرە ددوای کۆتایی وتووێژەکانی سوچی .
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی مێهر بە گێڕانەوە لە سپوتنیک، مەولوود چاووش ئوغلو، وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕۆژی سێ شەممە وتی : ئەنقەرە دوای کۆتایی وتووێژەکانی سوچی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی سوریا، میوانداری کۆبوونەوەیەک دەبێت سەبارەت بە سوریا .
شیاوی باسە وتووێژەکانی سووچی بڕیارە کۆتایی ئەم مانگە و بە ئامانجی چارەسەرکردنی قەیرانی سوریا لە ڕوسیا بەڕێوە بچێت.
سەرپەیڤ