مۆڵ درانی بەربڵاوی کەرەستەو تفاقی سەربازیی تورکیا لە سنوورەکانی سووریا
سەرچاوە ھەواڵدەرییەکان باسی ڕەوانەکرانی بەربڵاوی ھێزو کەرەستەو تفاقی سەربازی بەرەو سنوورەکانی سووریا لە پارێزگای حاتای لە باشووری تورکیایان کرد بۆ ئەنجام دانی ھێرشی سەربازیی شیمانەیی بەرەو ناوچەی غفرین لە باکووری ڕۆژئاوای پارێزگای حەڵەب.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاناتۆلیی تورکیا، شایەتحاڵان ڕایانگەیاندووە، ژمارەیەک ترۆمبیلی تەیاربە کەرەستەی سەربازی و تاکبەر دوێنێ یەکشەممە لەوپەڕی دەستەوداری ئاسایشتیی توندوتۆڵ دا گەییشتنە شاری ڕەیحانلی پارێزگای حاتای تورکیا لە سنووری سووریا.
ھەر لەم حاڵەدا سەرچاوە سەربازییەکانی تورکیا باسی چوونی یەکەکانی پشتیوانیی تازەی سوپای تورکیا بۆ پارێزگای شانلی ئوورفا لە باشووری ڕۆژھەڵاتی ئەم وڵاتەیان کردووە.
یەکەکانی تۆپخانەی سوپای تورکیا ڕۆژی شەممە مەتەرێزەکانی شەڕڤانانیان لە گردوپەڕی عفرین تۆپباران کرد.
ڕەجەب تەیب ئەردوغان سەرۆک کۆماری تورکیاش دوێنێ یەکشەممە ڕایگەیاند: سوپای تورکیا بەم زووانە پەلاماری شاری عفرین لە باکووری سووریا دەداتو
تورکیا لە ٢٤ی ئاگۆستی ٢٠١٦ ھێرشێکی لەژێر ناوی قەڵغانی فۆرات لە باکووری سووریادا دەست پێکردو ڕایگەیاند کە بەنیازە ناوچەیەکی ھێمن بە پانتایی پێنج ھەزار کیلومەتری چوار گۆشە لە باکووری سووریا پێک بێنێ.