وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، پێکهاتنی سوپایەکی کوردی لە باکووری سووریای ئیدانە کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i322747-وەزارەتی_دەرەوەی_تورکیا_پێکهاتنی_سوپایەکی_کوردی_لە_باکووری_سووریای_ئیدانە_کرد
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، بڕیاری ئەمریکا بۆ پێکهێنانی سوپایەکی کورد لە باکووری سووریاو لەنزیک سنوورەکانی تورکیای شەرمەزار کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 15, 2018 12:34 Asia/Tehran
  • وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، پێکهاتنی سوپایەکی کوردی لە باکووری سووریای ئیدانە کرد

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، بڕیاری ئەمریکا بۆ پێکهێنانی سوپایەکی کورد لە باکووری سووریاو لەنزیک سنوورەکانی تورکیای شەرمەزار کرد.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی فارس، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ئەمڕۆ دووشەممە بەدەرکردنی بەیاننامەیەک بڕیاری هاوپەیمانیی دژ بەداعش بەسەرۆکایەتی ئەمریکا بۆ پێکهێنانی سوپایەک لە شەڕڤانانی کورد لەباکووری سووریای شەرمەزار کرد.

لەو بەیاننامەدا هاتووە کە، تورکیا چەندین جار لەدۆخی جیاجیادا ڕایگەیاندووە کە هاوکاری لەگەڵ هێزەکانی پارتی یەکێتی دیموکراتیکی سووریا(پەیەدە)، کە ڕێکخراوێکی تیرۆریستییە، بەبیانووی بەرەنگاربوونەوەی داعش بڕیارێکی هەڵەیە.

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بە ئیدانەکردنی هەوڵی ئەمریکا بۆ هێنانەدی سوپایەک لە شەڕڤانانی کورد لەباکووری سووریا، ڕایگەیاند، تورکیا سوورە لەسەر ئەوەی بەرەوڕووی هەر هەڕەشەیەک بێتەوە کە جێی مەترسی بێ بۆسەر ئەو وڵاتە.

هاوپەیمانیی ناسراو بەدژە داعشی ژێرفەرمانی ئەمریکا رۆژی ڕابردوو(یەکشەممە) ڕایگەیاند کە لەگەڵ هێزەکانی دیموکراتیکی سووریا لەهەوڵدایە هەتا هێزێکی سەربازی پێکهاتوو لە سی هەزار کەس بۆ پاراستنی ناوچە باکوورییەکان و سنوورەکانی سووریا پێک بێنێ.

تورکیا، یەکینەکانی پاراستنی گەل(یەپەگە) بەلقی سووریی پەکەکە و بەتیرۆریستی دەزانێ ، بۆیە ، ڕەخنە دەگرێ لە هاوکاریی کردنی ئەمریکا لەگەڵ یەکینەکانی پاراستنی گەل لە بەرەوڕووبوونەوەی داعش دا.