سەرکوت کرانی خۆپێشاندان لە توڕکیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i323603-سەرکوت_کرانی_خۆپێشاندان_لە_توڕکیا
هێزە ئاسایشیەکانی تورکیا ، خۆپێشاندانی خەڵکی ئەم وڵاتە بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بە دەسدرێژیی ئەرتەشی تورکیا بۆسەر شاری عفرینی باکووری سوریایان سەرکوت کرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 22, 2018 04:17 Asia/Tehran
  • سەرکوت کرانی خۆپێشاندان لە توڕکیا

هێزە ئاسایشیەکانی تورکیا ، خۆپێشاندانی خەڵکی ئەم وڵاتە بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بە دەسدرێژیی ئەرتەشی تورکیا بۆسەر شاری عفرینی باکووری سوریایان سەرکوت کرد .

بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی سەداوسیما ، هێزەکانی پۆلیسی تورکیا شەوی رابردوو خۆپێشاندانی ناڕازیانە بە دەسدرێژیی ئەرتەشی ئەم وڵاتە بۆسەر شاری عفرینی سوریایان کە لە شارەکانی ئانکارا و ئەستەموڵ بەڕێوەچووبوو ، سەرکوت کرد و 12 خۆپێشاندەریان گرت .

بە وتەی شایەتحاڵان ، هێزەکانی پۆلیسی تورکیا  بۆ بڵاوەپێکردنی ناڕازیان لە ئانکارا و ئەستەموڵ سپێرێی بیبەریان بەکار هێنا .

پێشتر رەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا لە حاند هەرچەشنە ناڕەزایەتیی لە دژی هەڵمەتی دەسدرێژکارانەی ئەرتەشی ئەم وڵاتە بۆسەر عفرینی سوریا وشداری دابوو و گوتبووی : لە کاتی خۆپێشانداندا هێزە ئاسایشیەکان دێنە کایەوە .

هەڵمەتی سەربازیی ئەرتەشی تورکیا بۆسەر شاری عفرین لە پارێزگەی حەڵەب لە باکووری سوریا لە ژێر ناوی لقی زەیتوون ، لە دژی هێزە کوردەکان دوانیوەڕۆی رۆژی شەممە دەست پێبووە و هەروا بەردەوامە .

فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا چەندین ئاوایی گردوپەڕی عفرینیان بۆردومان کرد  .

بە دوای هێرشی ئەرتشەی تورکیا بۆسەر عفرین وەزاڕەتی دەرەوەی سوریا دەسدرێژیی ئەرتەشی توریکا بۆسەر ئەم شارەی شەرمەزار کرد و رایگەیاند ، ئەم کارەی تورکیا پێشێلکردنی سەروەریی نیشتمانیی سوریایە .