گرتنی نەیارانی پەلامار بۆسەر باکووری سووریا لە تورکیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i323735-گرتنی_نەیارانی_پەلامار_بۆسەر_باکووری_سووریا_لە_تورکیا
هێزە ئاسایشیەکانی تورکیا 24 گومانلێکراو بە پڕوپاگەندەی تڕوڕیستی لە توڕە کۆمەڵایەتیەکان و کردەوە دژی پەلاماری ئانکارا بۆسەر میلیشیاکانی کورد لە باکووری سووریایان قۆڵبەست کرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 23, 2018 04:21 Asia/Tehran
  • گرتنی نەیارانی پەلامار بۆسەر باکووری سووریا لە تورکیا

هێزە ئاسایشیەکانی تورکیا 24 گومانلێکراو بە پڕوپاگەندەی تڕوڕیستی لە توڕە کۆمەڵایەتیەکان و کردەوە دژی پەلاماری ئانکارا بۆسەر میلیشیاکانی کورد لە باکووری سووریایان قۆڵبەست کرد .

بە گوێرەی    ڕاپۆڕتی   ئەمڕۆی هەواڵدەریی  فەڕانسا  لە ئەستەمۆڵەوە  وەزارەتی ناوخۆی  تورکیا ڕایگەیاند  ئەو کەسانە  لە سەرانسەری  تورکیا  قۆڵبەست کراون .  ئەو کەسانە  لە پەیامگەلێکدا  لە  پەیجی  توئیتر  خەڵکیان بانگهێشت کرد بوو بە بەڕێوە بردنی خۆپیشاندان  دژی پەلامارەکانی  تورکیا دژی  سووریا . ئەوە لە حاڵێکدایە  کە تورکیا  ئوپراسیونی  ناسراو  بە چڵە زەیتونی  لە  ڕۆژی  شەمە  لە ناوچەی  عەفرینی  سووریا  بە بیانووی  دامەزراندنی  سەقام  لە سنوروەکانی  تورکیا  و هەروەها  پاراستنی  گیانی  خەڵکی  سووریا  لە هەمبەر  تڕوڕیستان  و یەکینەکانی  پاراستنی  گەڵ  و پەکەکە  دەس پێی کردووە . ئانکارا یەکینەکانی  پاراستنی  گەل  ناسراو بە  "یە پە گە"  بە تڕوڕیست دەزانێ .