وشدارییدانی ئانکاڕا لەمەڕ پێکهێنانی وڵاتی سەربەخۆی کورد
جێگری سەرۆک وەزیرانی تورکیا وتی: ئانکارا لەهەمبەر پێکهێنانی" وڵاتێکی تیرۆریستی" لە سنوورەکانی خۆی، کەمتەرخەم نابێ.
بەپێی ڕاپۆری کەناڵی ڕووسیا ئەلیەوم، بەکر بوزداغ بەئاماژە بە پێشینەی خەباتی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا وتی: هیچ وڵاتێک لەهەمبەر پێکهاتنی "گرووپێکی تیرۆریستی" لەناو سنوورەکانی بۆ ماوەی چل ساڵ بێ دەنگ نابێ بەتایبەت ئەوەی کە ئەو گرووپە بۆ پارچە پارچەکردنی ئەو وڵاتە هەوڵ دەدا.
ناوبراو هەروەها لەبارەی ئۆپراسیۆنی چڵە زەیتوون لەنزیک شاری عەفرینی سووریا ئیدیعای کرد، هیچ ناڕەزایەتییەکی یاسایی بەرامبەر ئەو هێرشە لەئارادانییە.
بوزداغ لەهەمان کاتدا بانگەشەی کرد؛ تورکیا هیچ تەماحی نەبڕیوەتە خاکی سووریا بەڵکوو گەورەترین لایەنگری یەکڕیزیی لە سووریایە.
قسەکانی جێگری سەرۆک وەزیرانی تورکیا لەکاتێکدا دێتەئاراوە کە سوپای تورکیا لەخولی نوێی پەلامارەکانی بۆسەر خاکی سووریا بەبیانووی بەهێزکردنی ئاسایش و سەقام لە سنوورە باشوورییەکانی، ئۆپراسیۆنێکی لەدژی هێزەکانی پارتی یەکێتی دیموکراتیک(پەیەدە) لە رۆژی شەممە ٢٠ی ژانڤییەوە دەس پێ کردووە.
دەمشق چەندین جار پەلاماری هێزەکانی سوپای تورکیا بۆسەر باکووری سووریای شەرمەزار کردووەو بە پێشێلکەری سەروەریی نیشتمانیی خۆی دەزانێ.