هەڵوێستی نوێی تورکیا لە بارەی بەشار ئەسەد دوای کۆبوونەوەی سووچی
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i325359-هەڵوێستی_نوێی_تورکیا_لە_بارەی_بەشار_ئەسەد_دوای_کۆبوونەوەی_سووچی
وتە بێژی سەرۆک کۆماری تورکیا ، هەر چەشنە پێوەندیی لەگەڵ سوریای ڕەت کردەوە و ئیدعاشی کرد: "بەشار ئەسەد" سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە دەبێ لە کاتی دیاری کراو دا واز بێنێت لە دەستەڵات.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 04, 2018 04:47 Asia/Tehran
  • هەڵوێستی نوێی تورکیا لە بارەی بەشار ئەسەد دوای کۆبوونەوەی سووچی

وتە بێژی سەرۆک کۆماری تورکیا ، هەر چەشنە پێوەندیی لەگەڵ سوریای ڕەت کردەوە و ئیدعاشی کرد: "بەشار ئەسەد" سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە دەبێ لە کاتی دیاری کراو دا واز بێنێت لە دەستەڵات.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فەرەنسا ؛ " ئیبراهیم کالین" وتە بیژی ڕەجەب تەیب ئەردوغان، سەرۆک کۆماری تورکیا رۆژی شەممە لە کۆری هەواڵنێران لەم وڵاتە ئیدعای کرد : بەشار ئەسەد ڕێبەرێک نییە کە پاراستنیی سوریای یەکپارچە و ئەمن بۆ هەموو سوریاییەکان گونجاو بکات.

 وتە بێژی  سەرۆک کۆماری تورکیا ، لە سەر پرۆسەی ئینتقالی سیاسی لە سوریا جەختیکرد کە بە ڕێک و پێک کردنیی   یاسای بنەڕەتی تازە و بەڕێوە چوونی هەڵبژاردنەکانی تازە بکێشرێت.

 قسەکانی وتە بێژی سەرۆک کۆماری تورکیا لە بارەی بەشار ئەسەد چەند رۆژ دوای بەڕێوە چوونی دانووستانەکانی ئاشتی سووچی دێتە ئاراوە. "ڕەجەب تەیب ئەردوغان" و " وێلادیمیر پوتین" ، سەرۆک کۆمارانی تورکیا و ڕوسیا لە ئەنجامەکانیی ئەم کۆبوونەوەیە کە  بە"کۆنگرەی دانووستانیی نیشتمانی  سوریا" ناودێر کراوە، ڕەزامەندی دەربڕیوە .

 سەرۆک کۆماری ڕوسیا لە پەیامێک دا بۆ دانیشتنی سووچی جەختیکردەوە: تەنیا سوریاییەکان لەبارەی داهاتویی " بەشار ئەسەد" بریار ئەدەن.

 کنگرەی دانووستانە نیشتمانییەکانی سوریا رۆژانی ٢٩ و ٣٠ ژەنیڤەری ٢٠١٨ لە سووچی ڕوسیا دا بەڕێوە چوو. دانووستانەکانی  ئاستانە کە لە سەر دەسپێشخەری کۆماری ئیسلامی  ئێران و ڕوسیا بە هاوکاری تورکیا تەشکی گرتووە، جەختدەکاتەوە لە سەر  چارە سەری قەیرانی  حەوت ساڵانی سوریا لە ڕێگای سیاسی بە دەورگێری ڕاستەو خۆی خەڵکی سوریا .