وشداری دانی ئەردوغان بە ئەمریکاییەکان لەمەر چوونە دەر لە مەنبەجی سوریا
سەرۆک کۆماری تورکیا بە لەشکەرییە ئەمریکاییەکان وشداری داوە، هەرچی خیراتر لە شاری مەنبەج لە ستانی حەڵەب (باکووری سوریا ) برۆنە دەر .
بە گویرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ئاناتۆلی ،" رەجەب تەیب ئەردوغان" رۆژی سێ شەممە لە کۆری نوێنەرانی پەرلەمانی پارتی داد وگەشە بە ڕاگەیاندنی ئەم بابەتە کە شاری مەنبەج قۆناخی دواتری ئۆپەراسیۆنی تورکیا لە باکووری سوریا دەبێت جەختیکرد: ئەمریکاییەکان دەبێ هەرچی خێراتر لەم سارە بڕۆنە دەر چوونکا تورکیا گەرەکیەتی ئەم شارە بداتە دەست خاوەنانی سەرەکی خۆی .
سەرۆک کۆماری تورکیا بە ئاماژە دان بە درێژەی ناردنی چەکی ئەمریکایی بۆ باکووری سوریا ، سەرەڕای پاکتاوکردنیی ئەم ناوچەیە لە بوونی تاقمی ترۆریستی داعش بەڕاشکاوی وتی: بۆچوونەکانی ئەمریکا لە سوریا دژی تورکیا ئێران و روسیایە.
ئەردوغان بەجەختکردنەوە لە سەر ئەم بابەتە کە ئانکارا کردەوەی پێویست لە بارەی چەکی نێردراوی ئەمریکا بۆ میلیشیا کوردەکان لە سوریا ئەنجام ئەدات وتی: ئۆپەراسیۆنی سوپای تورکیا لەر عەفرین ی سوریا درێژەی دەبێت .
ئۆپەراسیۆنی سەربازی سوپای تورکیا لە شاری عەفرین، باکووری سوریا، بە ناوی " چلە زەیتوون" دژی کوردەکان لە ٢٠ ژەنیڤەری ٢٠١٨ دەستپێکراوە .