ئادار 18, 2018 12:40 Asia/Tehran
  • پێداگری سەرۆک وەزیرانی  تورکیا بۆسەر لەناوبردنی  تاقمە تیرۆریستییەکان لە ڕۆژاواو ڕۆژهەڵاتی فورات

سەرۆک وەزیرانی تورکیا لەسەر لەناوچوونی تاقمە تیرۆریستییەکان لە ڕۆژهەڵات و ڕۆژاوای چۆمی فورات لە سوریا پێداگری کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی ئەمڕۆی کەناڵی تەلەفزیۆنی حەدەس ، بن عەلی ییلدریم  وتی :  ئامانج لە جێ بەجێ کرانی ئۆپراسیۆنی هێزی  ئەم وڵاتە ناسراو بە چڵە زەیتوون  لە باکووری سوریا، لەناوچوونی  تاقمە  تیرۆریستییەکان لە عەفرین، ئەلباب، ڕۆژهەڵاتی فورات و ڕۆژاوای ئەم  چۆمەیە  . 

ییلدریم  بێ ئاماژەدان بە کوژرانی خەڵکی سیڤیل لە ئۆپراسیۆنی  چڵە زەیتوون لەباکووری سوریا وتیشی:   دوای پاکتاوکرانی عەفرین  ، خەڵکی ئەم شارە  لە ئاشتی و ئاسایش دا دەبن  . 

سوپای تورکیا بە بیانووی  لەناوبردنی نەیارانی کورد لە ڕۆژی بیستەمی  ژانیڤەری ئەمساڵ دا  بە دەستدرێژی ئاشکرا بۆ سەر  خاکی سوریا و هاوڕێ بوون لەگەڵ  هێزی ناسراو بە  سوپای ئازادی سوریا، ئۆپراسیۆنێکیان  بە ناوی چڵە زەیتوون لە ناوچەی عەفرین  لە باکووری سوریا دەست پێکرد   . 

دەوڵەتی سوریاش و ێڕای ئیدانەکردنی  هەوڵی تورکیا بۆ ئەنجامدانی  ئۆپراسیۆنی سەربازی  لە ناوچەی عەفڕین و ناوچەکانی باکووری سوریا، داوای چوونەدەری هێزی تورکیا لە خاکی خۆی کردووە.

سەرپەیڤ