دیداری ئەردۆغان لەگەڵ پوتین لە ئانکارا
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i332976-دیداری_ئەردۆغان_لەگەڵ_پوتین_لە_ئانکارا
سەرۆک کۆماری ڕوسیا لە سەفەری خۆی بۆ تورکیا ، لەگەڵ هاوتای تورکیەیی خۆی دیداری کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 03, 2018 15:08 Asia/Tehran
  • دیداری ئەردۆغان لەگەڵ پوتین لە ئانکارا

سەرۆک کۆماری ڕوسیا لە سەفەری خۆی بۆ تورکیا ، لەگەڵ هاوتای تورکیەیی خۆی دیداری کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ڕوسیا ئەلیەوم ، ڤیلادێمیر پۆتین سەرۆک کۆماری ڕوسیا ئەمڕۆ سێ شەممە لە یەکەم سەفەری دەرەوەیی خۆی دوای هەڵبژێردرانی هەمدیسانی وەکوو سەرۆک کۆماری ڕوسیا گەیشتە تورکیا . ئەر لە ڕەوتی ئەم سەفەرە لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ، سەرۆک کۆماری تورکیا، لەکۆشکی سەرۆک کۆمارەتی لە ئانکارا دیداری کرد. پوتین وئەردۆغان لەم دیدارە لەمەر پێوەندی نێوان دوو وڵات ومەسەلەکانی نێودەوڵەتی وناوچەیی لەوان قەیرانی سووریا وتووێژیان کرد. بڕیارە پوتین هەروەها لەگەڵ حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران لە ئانکارا دیدار بکات. دیداری پوتین لە تورکیا بۆ بەشداری کردن لە دوهەمین کۆبوونەوەی سەرۆکانی ئێران ، تورکیا وڕوسیا لەبارەی سووریائەنجام دەبێت. پرس گەلیکی وەک ئاگر بەس لە سووریا ویەکپارچەیی خاکی ئەم وڵاتە لەپرس گەلیکن کە لە کۆبوونەوەی سەرۆکانی سێ وڵات لێک دەدرێتەوە. پێشتر خۆلی یەکەمی ئەم وتووێژانە لە سوچی بەڕێووە چووبوو.