شەرمەزار کردنی کردەوەکانی عەرەبستان و بە سیاسی کردن حەج ، لە بریتانیا
هێندێک لە چالاکانی مافی مڕۆڤ بە بەڕێوە بردنی نومایشێک لە لەندەن ، سیاسی کردنی حەجیان لە لایەن کاربەدەستانی سەعوودی شەرمەزار کرد .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی کاناڵی ئەلجەزیرە ، بڕێک لە چالاکانی مافی مڕۆڤ لە ناوەندی لەندەنی پێتەختی بریتانیا دژی ئەو شتەی کە وەک سیاسی کردنی حەج لە لایەن کاربە دەستانی ڕژیمی عەرەبستانەوە ناوی دەبەن ، بەڕێوە برد . بەشدار بووان لەو نومایشە جەخیتان کرد لە سەر ئازادی بیروڕا و بەڕێوە چوونی ڕێ و ڕەسمی ئایینی و ئەوەیان بە مافی ڕەوای خەڵک بە پێی یاسا نێونەتەوەییەکانەوە زانی . چالاکانی مافی مڕۆڤ لە بریتانیا هەروەها ئەو شتەی کە کردەوەگەلێک بۆ بەرگرتن لە حەج و عومرە نەیارانی سیاسی و نەتەوەکانی بڕێک لە وڵاتان وەکوو یەمەن قەتەر و سووریایان زانی ئیدانە کرد . ڕژیمی سەعوودیا بۆ بەکار هێنانی گۆشار بۆ سەر وڵاتانی نەیاری سیاسەتەکانی ئەو ڕژیمە ، هاووڵاتیانی ژومارێک لە وڵاتانی ئیسلامی بۆ وێنە یەمەن سووریا و قەتەر لە بەشداری لە حەچ بێ بەری کردووە .