ئەردوغان: جێبەجێ کرانی ڕێککەوتن لەگەڵ ئەمریکا سەبارەت بە منبەج دواکەوتووە بەڵام لەناو نەچووە
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i350653-ئەردوغان_جێبەجێ_کرانی_ڕێککەوتن_لەگەڵ_ئەمریکا_سەبارەت_بە_منبەج_دواکەوتووە_بەڵام_لەناو_نەچووە
سەرۆکی تورکیا پێداگری کرد کە ڕێککەوتنی ئەنقەرە لەگەڵ واشینگتۆن سەبارەت بە شاری منبەجی سوریا تەنیا وەدرەنگ کەوتووە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 11, 2018 14:12 Asia/Tehran
  • ئەردوغان: جێبەجێ کرانی ڕێککەوتن لەگەڵ ئەمریکا سەبارەت بە منبەج دواکەوتووە بەڵام لەناو نەچووە

سەرۆکی تورکیا پێداگری کرد کە ڕێککەوتنی ئەنقەرە لەگەڵ واشینگتۆن سەبارەت بە شاری منبەجی سوریا تەنیا وەدرەنگ کەوتووە.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیسنا،میدیاکانی تورکیا ڕایانگەیاندووە:ڕەجەب تەیب ئەردوغانی سەرۆکی تورکیا وتی :  ڕێککەوتن لەگەڵ واشینگتۆن سەبارەت بەمنبەجی سوریا  دوا کەوتووە  بەڵام بەتەواوی هەڵنەوەشاوەتەوە.

ئەمەش لەحاڵێکدایە کە وەزارەتی بەرەڤانی تورکیا ڕۆژی چوارشەممە  باسی  پێکهاتنی ناوچەی بێ چەک لە ئەدلیب و چوونەدەری چەکی قورس لەوێی  کرد بوو بە پێی ڕێککەوتنی سووچی لەنێوان  ڕووسیا و تورکیا  . 

ئەردوغان هەروەها  سەبارەت بە وڵامی  پرسیارێک  سەبارەت بە دادگایی کرانی ئاندرۆ برانسون  قەشەی ئەمریکی  کەلەلایەن تورکیاوە گیراوە  بەو پەیامنێرانەی کە لە کاتی گەڕانەوە لە هەنگاریا لەگەڵی دا بوون وتی، ناتوانێ لەنێو کاری دەزگەی داد ، دەستوەربدات .