میری دەیرۆزوور و ئیدلەب لە پێکهاتەی داعش لە شاری بورسای تورکیا قۆڵبەست کرا .
هێزە خەباتگێڕەکانی دژ بە تڕوڕی تورکیا لە ئوپڕاسیونێکدا لە شاری بورسا "ع ، ت " میری دەیرۆزوور و ئیدلەب لە پێکهاتەی تاقمی تڕوڕیستی داعشیان لە ماڵەکەی قوڵبەست کرد .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی کورد پرێس بە گێڕانەوە لە ڕۆژنامەی جمهوریەت بە پێی زانیاریەکانی بە دەس هاتوو لە ئوپڕاسیونی هاوبەشی هێزە خەباتگێڕەکانی دژ بە تڕوڕی پولیسی بورسا " ع ،ت " میری دێرۆزوور و ئیدلەب لە پێکهاتەی گرووپی تڕوڕیستی داعشیان لە ماڵەکەی قۆڵبەست کرد . هێزە تایبەتەکانی ئاسایشی تورکیا سەرلە ئێوارەی ئەمڕۆ بە بەڕێوە بردنی ئوپڕاسیونێکی تایبەت هێرشیان کردە سەر شوێنی شاردنەوەی ئەو فەرماندە داعشیە لە بورسا و ناوبراویان لە خەودا قوڵبەست کرد هێزی پولیسی بورسا دوای گرتنی ئەو ئەمیرە داعشیە ماڵەکەیان پشکنی و کەستەکانی دیجیتاڵی و ئاڵاکانی ئەو تاقمە تڕوڕیستیەیان هاوڕێ لە گەڵ وێنەگەلێک لە ناوبراو لە بەرەکانی شەڕ لە سووریایان دوزیەوە و دەستیان بەسەردا گرت .