ئۆجه‌لان داوای بینینی مەزلووم عەبدی و رایە دارانی هەرێمی کوردستان ده‌کات
حوزه‌یران 11, 2025 17:39 Asia/Tehran
وتەبێژی دەم پارتی ڕایگه‌یاند، "ئۆجه‌لان داوای کردوه له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی، نێچیرڤان بارزانی، مەزڵوم عەبدی ، قوباد تاڵه‌بانی و بافڵ تاڵەبانی کۆببێتەوە".
ئایشەگول دۆغان وتی :بەنیازن بە زوترین کات سەردانی دورگەی ئیمڕاڵی بکەن و ئەگەری زۆرە ئۆجه‌لان لەگەڵ نوێنەرانی لایەنە سیاسییە جیاوازەکانیش کۆببێتەوە، ده‌شڵێت، بۆ چارەسەری دیموکراسی و ئاشتیانه پەرلەمان دەتوانێت زۆر بە خێرایی دەستپێشخەری بکات، وەک ده‌م پارتی ئامادەکاریمان هەیە سەبارەت بە ڕێکار و جەوهەر و چۆنیەتی دروستکردنی ئه‌نجومه‌نێک و ئێمە ڕەشنوس و پێشنیارێکی لەو شێوەیەمان هەیە".