سەرۆکانی پاکستان وتورکیا خوازیاری کردەوەنیشان دانی کۆمەڵگەی جیهانی بۆ کۆنترۆڵ کردنی دەستدرێژکاریەکانی ئیسرائیل بوون
سەرۆک وەزیرانی پاکستان وسەرۆک کۆماری تورکیا لە ڕاوێژکاریەکی تەلەفونی دالەبارەی دوایین گۆڕانکاریەکانی ناوچە دوابەدوای پەلاماری تیرۆریستی ڕژێمی زایۆنی بۆسەرئێران ویڕای شەرمەزارکردنی کاروکردەی جەنایەتکارانەی ئەم ڕژێمە خوازیاری کردەوەنیشاندانی کۆمەڵگەی جیهانی بۆ کۆنترۆڵ کردنی دەستدرێژکاریەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بوون.
لەبەیاننامەی نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی پاکستان دا هاتووەکە شەهباز شەریف لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا وتووێژی تەلەفونی ئەنجام دا.
لەم بەیاننامەیەدا هاتووە: سەرۆکانی دوو وڵات لەبارەی بارودۆخی زۆرنیگەرانکەرەوەی ناوچە دوابەدوای دەستدرێژی ناڕەوای ڕژێمی زایۆنی لە دژی ئێران بیروڕایان گۆڕیەوە. ئەوان پیداگریان کرد کە پەلامارەکانی سەربازی ڕژێمی زایۆنی، سەروەری ویەکپارچەیی خاکیی کۆماری ئیسلامی ئێرانی بنپێکردووە کەدژایەتی ئاشکرای هەیە لەگەڵ جاڕنامەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ویاساوڕێسای نێودەوڵەتی وئاشتی وسەقامی ناوچەیی وجیهانی بەشێوەی جیدی دەخاتە مەترسیەوە/. سەرۆک وەزیرانی پاکستان وسەرۆک کۆماری تورکیا وتیان کە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی وڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بەشێوەی بەکۆمەڵ کردەوە نیشان بدەن ولە ڕژێمی زایۆنی داوا بکەن کە هەرچی خێراتر دەستدرێژی کردنەسەر ناوەندەکان وکاروکردەی نایاسایی خۆ لەدژی ئێران، فەلەستین ووڵاتانی تری ناوچە کۆتایی پێ بدات.