نیسان 14, 2019 10:10 Asia/Tehran
  • پەرەسەندنی ئیدانە کرانی سیاسەتە دژە ئێرانییەکانی ترەمپ لە نێو پارتەکانی تورکیادا

سەرۆکی پارتی سەعادەتی تورکیا ڕایگەیاند: وڵاتانی ئیسلامیی دەبێ سیاسەتە دژە ئێرانییەکانی ئەمریکا شەرمەزار بکەن و یەکدەنگی خۆیان لەگەڵ خەڵکی ئێران ڕابگەیەنن.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی رادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران؛ "تەمەل کەرەم ئەڵڵا ئۆغڵوو" ڕۆژی شەممە رایگەیاند: بڕیاری سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەمەڕ دانانی ناوی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە نێو لیستی گرووپە تیرۆریستییەکان، بڕیارێکی پڕمەترسی و هەڕەشەیەکی  ئاشکرا دژ بە وڵاتانی ناوچە و کۆمەڵگەی جیهانییە.

سەرۆکی پارتی سەعادەتی تورکیا وتیشی: دانانی ناوی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ، گواستنەوەی باڵوێزخانەی ئەمریکا بۆ قودس لە چوارچێوی پیلانی ئەمریکا دژ بە ڕۆژهەڵاتی ناڤینی گەورە بووە و هەر لەبەر ئەوەش پێویستە هەموو وڵاتانی ئیسلامی نەیارەتیی دەرببڕن بەرامبەر بەو کردەوانە کە بنپێکەری ئاشکرای مافە نیودەوڵەتییەکانن.

هەروەها ڕۆژی شەممە لێژنەیەکی سەر بە پارتی وەتەنی تورکیا بە  ئامادەبوون لە باڵیۆزخانەی  ئێران لە ئانکارا داکۆکیی خۆی ڕاگەیاند لە گەل و سپای پاسدرانی ئێران وەکوو ئاڵاهەڵگری خەباتی دژ بە تیرۆریزم لە ڕۆژهەڵاتی ناڤیندا.

 

سەرپەیڤ