ئەردوغان: ترەمپ، نەیاری ڕادەست کرانی سیستەمی مووشەکیی S_400 بە تورکیا نییە
"ڕەجەب تەیب ئەردوغان"ی سەرۆک کۆماری تورکیا وتی: "دۆناڵد ترەمپ" سەبارەت بە سیستەمی مووشەکیی S_400 و مەسەلەی فڕۆکە جەنگییەکانی F_35 داکۆکی لە هەڵوێستەکانی تورکیا کردووە.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران؛ "ڕەجەب تەیب ئەردوغان" ڕۆژی دووشەممە لە وتووێژ لەگەڵ ڕۆژنامەی یەنی شەفەق بە گێڕانەوە لە ترەمپ وتی: تورکیا یەک ملیار و ٤٠٠ ملوێن دۆلاری داوە بۆ بەرهەم هێنان و کڕینی فڕۆکەی F_35 و بە هیچ لەونێ نابێ شتی کڕدراو رادەستی کڕیار نەکرێ.
دیاری کردنی ناوچەی ئەمن لە باکووری سووریا و ڕادەست کەردنی ئەم ناوچانە بە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، مەسەلەی ئیدلیب، فەلەستین، مەدیتەرانەی ڕۆژهەڵات و پێوەندییەکان لەگەڵ یەکێتیی ئەورووپا و مەسەلەی یارمەتیدانی پەنابەران لە تەوەرەکانی وتووێژی ئەردوغان لەگەڵ ڕۆژنامەی یەنی شەفەق بوو.
لە ماوەی چەن مانگی ڕابردوودا کێشە و ناکۆکی نێوان ئەمریکا و تورکیا سەبارەت بە پرسی جۆربەجۆر لەوان کڕینی سیستەمی مووشەکیی S_400 لە ڕووسیا پەرەی سەندووە.