ئەگەری دواکەوتنی ڕادەستکردنی دوهەمین کاروانی سیستمی موشەکیی ئێس 400 بە ترکیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i371307-ئەگەری_دواکەوتنی_ڕادەستکردنی_دوهەمین_کاروانی_سیستمی_موشەکیی_ئێس_400_بە_ترکیا
ترکیا باسی ئەگەری دواکەوتنی ڕادەستکرانی دوهەمین کاروانی سیستمی موشەکیی ئێس 400 لە روسیا دەکات .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 05, 2019 04:55 Asia/Tehran
  • ئەگەری دواکەوتنی ڕادەستکردنی دوهەمین کاروانی سیستمی موشەکیی ئێس 400 بە ترکیا

ترکیا باسی ئەگەری دواکەوتنی ڕادەستکرانی دوهەمین کاروانی سیستمی موشەکیی ئێس 400 لە روسیا دەکات .

سەرۆکی رێکخراوی پیشەسازیی بەرگریی ترکیا لە دانیشتنێکدا لە بارەی ڕادەستکران و جێگیربوونی ئەم سیستمە موشەکیە گوتی : لەوانەیە ڕادەستکرانی دوهەمین  کاروانی سیستمی موشەکیی ئێس 400 ی روسیا بە دواکەوتنەوە بێت .

 ئیسماعیل دەمیر بێ ئەماژە بە هۆکاری ئەم دواکەوتنە لە بارەی کڕینی فڕۆکەی جەنگیی روسیی سیخۆ 35  گوتی ئانکارا خەریکی لێکدانەوەی پێشنیارەکانی کاربەدەستانی مسکۆ لەم بارەدایە .

 بەپێی رێککەوتنی دییسامبری 2017 ی ئانکارا - مسکۆ ، ترکیا دوو سیستمی موشەکیی ئێس 400 ی بە نرخی 2 ملیار دوڵار لە روسیا کڕیوە کە یەکەم کاروانی ژوئیەی رابردوو ڕادەستی ئانکارا کراوە .

.................

رێگاچارەی دەربازبوونی عێراق لە قەیرانی ئێستا