باڵوێزەکەی ئێران لە تورکیا : دڵخۆشیەکەی دۆناڵد ترامپ و مایک پەمپئۆ زۆر ناخایەنێ.
باڵوێزەکەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە تورکیا وێڕای دەربڕینی ئەوەی کە هەڵەی ئەمریکا لە تیرۆرکردنی سەرداری ژینڕاڵ قاسم سلێمانی فەرماندەری هێزی قودسی سپای پاسدارانی ڕاپەڕینی ئیسلامی لێکەوتەی دەبێ وتیشی : دڵخۆشیەکەی سەرۆکی ئەمریکاو وەزیرە دەرەوەیەکەی زۆر ناخایەنێ .
بەپێی ڕآپۆرتی ئیرنا "محمد فەرازمەند" رۆژی هەینی سەبارەت بە کردەوە ڕەشەکوژیەکەی سەرلەبەیانی هەینی ئەمریکا بەئاراستەی تیرۆری قاسم سلێمانی لەمیانەی گوتوبێژێک لەگەڵ کەناڵی تەلەفزیۆنی سی ئین ئین تورک دا وتی : ئەمریکا کارێکی گەوجانەی کردوە چون ئەوە دڕندەکاریەکی ئاشکرایە.
باڵوێزەکەی ئێران لە تورکیا وتی کە کۆماری ئیسلامی ئێران زۆرجار وتویەتی کە نابێتە دەسپێشخەری شەر، بەڵام ئەم هەڵەکاریەی ئەمریکا لێکەوتەو دەرەنجامگەلێکی دەبێ کە بەرپرسایەتیەکەشی لەئەستۆی ئەمریکایە.
فەرازمەند لەوڵامی پرسیارێک سەبارەت بەوەی کە هەڵوێستی ئێران بەرامبەر بەو ڕوداوە چ دەبێ وتی : ئەمریکا دەبێ سزای ئەو دڕندەکاریەی وەربگرێتەوە.
لەهەمان کات داو لەپاش تیرۆرکرانی سەردار سلێمانی لەلایەن ئەمریکاوە کۆبوونەوەی نائاسایی لیژنەی ئاسایشی نیشتمانی تورکیا بە سەرۆکایەتی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بەڕێوە چوو.
سەرداری ژینڕاڵ قاسم سلێمانی و جێگری هێزی بەرگری جەماوەری ئێراق واتە حەشدی شەعبی و چەند کەس لە هاوڕێ کانیان سەرلەبەیانی ڕۆژی هەینی لەئاکامی پەلاماری ئاسمانی هیزە دەستدرێژکارو ڕەشەکوژە ئەمریکیەکان بۆسەر فڕگەی بەغدا شەهید کران.