کوژرانی سێ چەکداری تورکیایی لە سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i375272-کوژرانی_سێ_چەکداری_تورکیایی_لە_سووریا
وەزارەتی بەرگری نیشتمانی تورکیا باسی کرد لە کوژرانی سێ کەس لە هێزە چەکدارەکانی وڵاتەکەی لە سووریا .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 17, 2020 12:47 Asia/Tehran
  • کوژرانی سێ چەکداری تورکیایی لە سووریا

وەزارەتی بەرگری نیشتمانی تورکیا باسی کرد لە کوژرانی سێ کەس لە هێزە چەکدارەکانی وڵاتەکەی لە سووریا .

 بە گوێرەی   ڕاپۆڕتی  بنکەی  ئێنترنتی"  تی ئار "  وەزارەتی بەرگری نیشتمانی تورکیا  ڕۆژی  هەینی  ڕایگەیاند  ئەو  سەربازانەی  تورکیا  بە هۆی تەقینەوەی  تڕوموبیلێکی بۆمب ئاخنکراو  لە ناوچەی  ئوپراسیونی  " چۆمی ئاشتی "  لە باکووری  ڕۆژهەڵاتنی  سووریا کوژران . ئەرتەشی تورکیا  لە 9 ئوکتوبری  2019  بۆ ماوەی   8  ڕۆژ  و بە چرا سەوزی  دەوڵەتی  ئەمریکا  بە بیانووی   بەرەنگار بوونەوەی  تڕوڕیزم  و پاکتاوکرانی   سنووری  سووریا و تورکیا   لە  بوونی  سەربازانی کورد کە ئانکارا  ئەولن بە تڕوڕیست   دەزانێ  بە فەرمانی   ڕەجەب تەیب ئەردوغان  سەرۆک کۆماری تورکیا  پەلاماری کردە  سەر باکووری  سووریا . ئەو  دەسدرێژکاریە  کە ئێستاکە ناوچەگەلێک  لە باکووری سووریای  داگیر کردووە  ڕووبەڕووی   ئیدانە کرانی   بەربڵاوی   نێونەتەوەیی  بوەوە .