پێشوازیی تورکیا لە هەڵوەشانەوەی هەسەدە
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i446310-پێشوازیی_تورکیا_لە_هەڵوەشانەوەی_هەسەدە
وەزیری دەرەوەی تورکیا، هەڵوەشانەوەی هێزەکانی سووریای دیموکراتیکی بە گۆڕانکارییەکی ئیجابی وەسف کردو وتی : ئانکارا دەیەوێ ئەو بڕیارە بەکردەوەش جێبەجێ بکرێ.
(last modified 2026-08-27T14:41:18+00:00 )
ئاب 27, 2026 10:54 Asia/Tehran
  • پێشوازیی تورکیا لە هەڵوەشانەوەی هەسەدە

وەزیری دەرەوەی تورکیا، هەڵوەشانەوەی هێزەکانی سووریای دیموکراتیکی بە گۆڕانکارییەکی ئیجابی وەسف کردو وتی : ئانکارا دەیەوێ ئەو بڕیارە بەکردەوەش جێبەجێ بکرێ.

مەزڵووم عەبدی فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک رۆژی سێ شەممە ڕایگەیاند کە ئەو گرووپە چەکدارە بەفەرمیی هەڵوەشاوەتەوەو بەتەواوەتی تێکەڵی دامەزراوە حکوومییەکانی سووریا بووە.

فیدان لەکاتی سەردانی لە شاری ئالازیغی تورکیاو لە دیمانە لەگەڵ پەیامنێراندا وتی: ئەگەر بەڕاست بەوجۆرە بێ کە ڕاگەیێندراوە، بێگومان ئەوە گۆڕانێکی ئیجابییە.

وتیشی: هەڵوەشانی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک هاوتەریبە لەگەڵ ئەو هەنگاوانەی تورکیا بەنیازە سەبارەت بەسووریا جێبەجێیان بکاو ئەوەش دەبێتەهۆی بەهێزبوونی دۆستایەتی نێوان کورد و عەرەب و هەلومەرجێک بەدی دێنێ کە هەموو گەلانی سووریا بتوانن بەدڵنیاییەوە بڕواننە داهاتوو.

فیدان هەروەها وتی: تورکیا هاوکات لەگەڵ پارێزانی ناسنامەی کورد، لەهەوڵی دەستەبەریی یەکڕیزیی نیشتمانی، سەروەریی و یەکپارچەیی خاکی سووریایە.