ھەڕەشەی ئەردوغان لەمەڕ ھێرشی سەربازی بۆ سەر سووریا
سەرۆک کۆماری تورکیا ھەڕەشەی ھێرشی سەربازیی لە سووریا کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئاناتۆلیی تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردوغان سەرۆک کۆماری تورکیا شەوی شەممە لە وتاردانێکدا پێی داگرت: تورکیا خوازیاری چەسپێندرانی سەقام و ئاسایشتە لە سووریاو ئەوەی پێویست بێت دەیکات تەنانەت ئەگەر بەکارھێنانی ھێزی سەربازیش بێت.
سەرۆک کۆماری تورکیا وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە ئانکارا قەت ناتوانێ لە ھەمبەر دۆخی ئیدلەبی سووریاو ناوچەکانی دیکەی ئەم وڵاتە خەمسارد بێت، بانگەشەی ئەوەشی کرد کە تورکیا ڕێککەوتنێکی لەگەڵ ڕووسیادا سەبارەت بە پێشگرتن بە پەلاماردرانی ئیدلەب و پشتیوانی کردن لە سەقام و ڕێگاچارەی سیاسی لە سووریا واژۆ کردووە، بەڵام ئەوەتا ئەو ڕێککەوتنە لە لایەن مۆسکۆو دیمەشقەوە خەریکە پێشێل دەکرێت.
ئەم وتانەی ڕەجەب تەیب ئەردوغان سەرۆک کۆماری تورکیا دوای ئەوە دێت کە سوپای سووریا ماوەیەک لەمەوپێش لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە ھەنگاوی تیرۆریستان لەمەڕ پێشێلکردنی یەگبینی ئاگربڕەکەی پارێزگای ئیدلەب، ھەڵمەتی سەربازیی لەم ناوچەیەدا دەست پێ کردو ھەتا ئێستا توانیویەتی بەشگەلێکی ئەم پارێزگایە لەژێر ڕکێفی تیرۆریستان ڕزگار بکات.