چەواشەکاریی ئەردوغان لە بارەی پاسادانی دەست درێژکارییە سەربازییەکانی بۆ سەر خاکی سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i376293-چەواشەکاریی_ئەردوغان_لە_بارەی_پاسادانی_دەست_درێژکارییە_سەربازییەکانی_بۆ_سەر_خاکی_سووریا
سەرۆک کۆماری تورکیا لە پاساوی دەست درێژکارییە سەربازییەکانی بۆ سەر خاکی سووریا و بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە ڕووسیا دەبێ لە ھەستیارییەکانی ئانکارا تێ بگات، بانگەشەی کرد کە بە نیازی تێکھەڵچوون لەگەڵ ھاوپەیمانان و دۆستان و وڵاتانی دیکە نین.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 05, 2020 15:58 Asia/Tehran
  • چەواشەکاریی ئەردوغان لە بارەی پاسادانی دەست درێژکارییە سەربازییەکانی بۆ سەر خاکی سووریا

سەرۆک کۆماری تورکیا لە پاساوی دەست درێژکارییە سەربازییەکانی بۆ سەر خاکی سووریا و بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە ڕووسیا دەبێ لە ھەستیارییەکانی ئانکارا تێ بگات، بانگەشەی کرد کە بە نیازی تێکھەڵچوون لەگەڵ ھاوپەیمانان و دۆستان و وڵاتانی دیکە نین.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی تەسنیم، ڕەجەب تەیب ئەردوغانی سەرۆک کۆماری تورکیا ڕۆژی چوارشەممە لە بەردەم ئەندامانی پارتی دەستەڵاتداری  دادوگەشەی تورکیا لە پەرلەمان، بانگەشەی کرد، بە پێی ڕێککەوتنی ئانکارا و دیمەشق کە لە ساڵی ١٩٨٦ لە ئادێنا واژۆ کرا، تورکیا مافی خەباتی دژی تیرۆریزمی لە خاکی سووریادا ھەیە.

سەرۆک کۆماری تورکیا وتیشی: ئەگەر بێتوو ئاسایشتی لەشکریانی تورک لە ئیدلەبی سووریا دابین نەکرێت، ئەوسا مافی چەسپاندنی ئاسایشت بۆ ئانکارا پارێزراو دەبێت و کەس بۆی نییە ناڕەزایەتی دەرببڕێت.

ڕەجەب تەیب ئەردوغانی سەرۆک کۆماری تورکیا لە درێژەی وتەکانی دا بانگەشەی ئەوەی کرد کە شایەتی لێنەھاتوویی ڕەوتی ئاستانەیە و پەلاماردرانی ھێزەکانی سوپای تورکیا بە ھۆی حکومەتی دیمەشقەوە، دەستپێکی خولێکی تازەیە بۆ ئانکارا لە سووریا.

سەرۆک کۆماری تورکیا ھەروەھا لە ھەڕەشەیەکی ڕاشکاوانەو ئاشکرادا بانگەشەی کرد کە ئەگەر بێتو ھێزەکانی سووریا ھەتا کۆتایی فڤریە لە ناوچەکانی ژێر چاودێریی تورکیا نەکشێنەوە، ئانکارا پێملی ئەو کارەیان دەکات.

دوابەدوای پێشێلکرانی بەردەوامی ئاگربڕ لە لایەن ئەو تیرۆریستانەی سەقامگرتووی پارێزگای ئیدلەب کە لە لایەن تورکیاوە پتیوانییان لێ دەکرێت، سوپای سووریا لە چەند ڕۆز لەمەوبەرەوە پێشڕەویی خۆیانیان بەرەو ئەم پارێزگایە بۆ ڕزگار کردنی لەژێر ڕکێفی تاقمە تیرۆریستەکان دەست پێ کردووە.

سوپای سووریا ھاوکات لەگەڵ پێشڕەوی لە باشووری پارێزگای ئیدلەب ھەڵمەتێکی لە ڕۆژئاواو باشووری حەڵەب بۆ پاک کردنەوەی ئەم ناوچانە لە بوونی تیرۆریستان دەست پێ کردووە.

لەئێستادا ناوچەگەلێکی باکووری سووریا لەلایەن سوپای تورکیاوە داگیر کراوە.

سوپای تورکیا لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوو گەلێک جار خاکی سووریای بەزاندووە کە ھەر جارێکیش لەگەڵ ئیدانەکرانی خەڵک و دەوڵەتی دیمەشق و ھەروەھا کۆمەڵگای نێونەتەوەیی دا بەرەوڕوو بووەتەوە.