دانپێدانانی ئەردۆغان بە خەسار و زیانی گیانی و دراڤیی سوپای تورکیا لە سووریادا
سەرۆک کۆماری تورکیا دانی نا بە خەساری گیانی و دراڤیی سوپای ئەو وڵاتە لە پارێزگای ئیدلەب هەڵکەوتوو لە باکوری رۆژاوای سوریا بەهۆی تێکهەڵچوون و شەڕ لەگەڵ هێزەکانی سوپای ئەو وڵاتە.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئانادۆڵی تورکیا، "رەجەب تەییب ئەردۆغان" رۆژی هەینی و لەڕێگای گەڕانەوەی لە مۆسکۆ بۆ تورکیا دانی بەوەدانا کە هێزەکانی ئەو وڵاتە لە تێکهەڵچوون لەگەڵ هێزەکانی سوپای سوریا لە پارێزگای ئیدلەب خەساری زۆری گیانیان وێکەوتووەو ژماری کوژراوان دەگاتە سەت کەس.
سەرۆک کۆماری تورکیا بە پێداگریی لەسەر ئەوەی کە ئانکارا هیچ کێشەیەکی لەگەڵ ڕووسیادا نییەو تەنیا ئامانجی تورکیا بەرەوڕووبوونەوەی حکومەتی سوریایە، ئاماژەی کردە ڕێککەوتنی ئاگربڕی نوێ لە ئیدلەب لەنێوان ئانکاراو مۆسکۆدا و وتی: ئەگەر بڕگەکان و کاتبەندیی ئەو ڕێککەوتنە جێ بەجێ و ڕەچاو بکرێ، مسۆگەر دەبێ.
سەرانی ڕووسیاو تورکیا شەوی پێنج شەممە لە مۆسکۆ پاش سێ کاژێر دانوستان لەسەر ئاگربڕی ئیدلەبی سوریا ڕێککەوتن. سوریا زیاتر لە دوو مانگە کە هەڵمەتی پاکتاوکردنی پارێزگای ئیدلەب لە ترۆریستانی د ەس پێ کردووە، بەڵام تورکیا کە نەیاری ئەو هەوڵەیە، بەشێک لە خاکی سوریای داگیرکردووە.